هه‌كاریی، جوگرافیای كاره‌سات و كۆڵنه‌دانی یه‌كێتی
ی.ن.ک 02:01 PM - 2019-07-07.
ئه‌مڕۆ 7ی ته‌مموز، رۆژێكی كاره‌ساتباره بۆ ی.ن.ك كه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شه‌هیدكران، كه له كاروانی هێنانی چه‌ك دابوون، بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی رزگاریخوازی كورد له دوای نسكۆ، دژ به رژێمی به‌عسی له عیراق، به‌ڵام به‌ده‌ستی كورد و پیلانی كورد له هه‌كاریی شه‌هید ده‌كرێن و بۆیه‌كه‌مجاریش له دیلی كورد به‌ده‌ستی كورد شه‌هید ده‌كرێن.
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، بۆ گه‌یشتن به‌مافه ڕه‌واكانی تووشی چه‌ندین كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن بووه، خاوه‌نی سه‌دان داستان و سه‌روه‌رییه، خاوه‌نی كیمیاباران و زنجیره‌یه‌ك شاڵاوی ئه‌نفال و قڕكردنی كورده، زیاتر له 4-5 هه‌زار گوند و شاره‌دێی خاپوركران، ئه‌وانه و زۆری دیكه‌ش له ئه‌رشیف و مێژووی رابردووی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان دا ماون و تۆماركراون، كه ئه‌و كاره‌ساتانه نه‌بوونه له‌مپه‌ڕ بۆ گه‌یشتنی كورد به مافی ره‌وای خۆی، بۆیه له‌م یادی كاره‌ساتی هه‌كاری دا، كورد خاوه‌نی 28 ساڵ ئه‌زموونی خۆبه‌رێوه‌بردنه و ئه‌م هێزه سیاسییه‌ی كه كاره‌ساتی هه‌كاریی راینه‌گرت، ئێستا یه‌كێكه له هێزه سه‌نگین و راسته‌قینه سیاسییه‌كانی كوردستان كه مێژووه‌كه‌ی به قوربانیدانی زیاتر له 20 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و به‌رخودان تۆمار و پرشنگداره كه قافڵه‌ی كاروانه‌كه‌ی به شه‌هیدانی كاره‌ساتی هه‌كاری ده‌ستیپێكرد كه تێیدا 700 سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كران.
7ی ته‌مموزیساڵی1978له‌كاره‌ساتی هه‌كاریدا،هه‌ریه‌ك له عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ، خالید سه‌عید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی ، حسێن بابه‌شێخ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، به‌دیلكراوی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه (قیاده موه‌قه‌ته) دوای مانگێك شه‌هیدكران.
به‌ر له شه‌هیدكردن،دكتۆر خالید دلێرانه و به هه‌یبه‌تی شۆڕشگێرانه‌وه وتی:"ئێوه ده‌توانن چـــــه‌كه‌كانمان ببه‌ن به‌س ناتوانن بیروباوه‌ڕمان ببه‌ن".
عه‌لی عه‌سكه‌ریش له زیندانی قیاده‌ی مۆقه‌ت دا وتبووی:" له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر شتم بۆ ڕوون بۆوه ، چووینه خاكی ئێرانه‌وه، ئێران لێیداین، هاتینه‌وه عیراق، كۆپته‌ر لێیداین شه‌هیدوبریندارمان دا، ئه‌وه ناو توركیاشه كۆپته‌ر به سه‌رمانه‌وه‌ی، ئه‌وه‌نده به‌سه ئێمه هێزێكین دووژمن زیاد له پێویست لێمان ده‌ترسێت ئه‌وه‌ش ڕاستی و درووستی ڕێبازه‌كه‌مانه".
له 41 ساڵه‌ی كاره‌ساتی هه‌كاری دا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك، به وتارێك یادی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:" لێره‌دا نامه‌وێت قه‌تماغه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و كۆستی قوربانییه‌كان هه‌ڵبده‌مه‌وه. به‌ڵام لاشم گرنگه بۆ هه‌موولایه‌ك روونیبكه‌مه‌وه، كه عه‌لی عه‌سكه‌ری، دوای دووبه‌ره‌كی شه‌سته‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مابوو. ده‌شیوت: كاره‌ساته برایم عه‌زۆ و هه‌ڤاڵه‌كانی شه‌هید كراون. به‌ڵام هه‌ر رێگه‌ی ئاشته‌وایی پێ باشبوو. من خۆم دوای شه‌هیدكردنی حه‌سه‌ن خۆشناو و كاره‌ساتی هه‌كاری وام بیر نه‌ده‌كرده‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنه‌وه بووم. به‌ڵام شه‌هید عه‌لی، كه رابه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌كاریشی ده‌كرد، دژی شه‌ڕ بوو. ته‌نانه‌ت له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییش، پێش به‌ڕێكه‌وتنی كاروانی هه‌كاری، لایه‌نگری چاره‌سه‌ر بوو. به‌ڵكو سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدرێ له‌هه‌كاریدا، سه‌ركردایه‌تیی (پارتی- قیاده موه‌قه‌ته) ببینێ و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه."
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی :"به‌نده، خۆم له‌هیچ شه‌ڕێكی به‌رگری كردن له‌یه‌كێتی بێبه‌ری ناكه‌م. به‌ڵام زۆر به‌پێویستی ده‌زانم، شه‌هیدكه‌رانی عه‌لی عه‌سكه‌ریی و سه‌ركرده‌كان و هه‌زاران تێكۆشه‌ر، له‌شه‌ڕی ناوخۆ، بكرێنه په‌ندی ویژدان و پێویستی یه‌كڕیزی كوردایه‌تی، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا".
كاره‌ساتی هه‌كاری ؟
له‌دوای په‌یماننامه‌ی ئێران و عیراق له جه‌زائیر، له ساڵی 1975 دا،مه‌لامسته‌فای بارزانی كۆتایی به‌شۆڕش هێنا،هه‌مان ساڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان داده‌مه‌زرێت و ده‌ست به تێكۆشانی سه‌ربازی و سیاسی له شاخ و شار ده‌كات، ئیدریس بارزانی كوڕی مه‌لا مسته‌فای بارزانی-یش ده‌ست به ڕێكخستنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ده‌كاته‌و و سه‌ركردایه‌تییه‌ك بۆ پارتی به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی كاتی (قیاده مۆقت)ه دروست ده‌كات و ناكۆكیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زیاد ده‌كات.
له هاوینی ساڵی 1978دا،كۆمیته‌یسه‌ركردایه‌تییه‌كێتیبڕیارده‌داتهێزه‌كانیله‌ناوچه‌كانی ناوزه‌نگ و بناری قه‌ندیله‌وه، بگوازێته‌وه بۆ ناوچه‌ی برادۆست و به‌دیارییكراویی بۆ سێ كوچكه‌ی ئێران-توركیا-عیراق، به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له سنووره‌كان بۆ هێنانی پێداویستیی و چه‌ك، به‌رگرتن له په‌لاماری سوپای عیراق بۆ ڕاگواستنی گوندنشینانی ئه‌و سنوورانه، به‌هێزكردنی یه‌كێتی له‌و ناوچانه.
له‌و كاته دا كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاریدا هێزێكی چه‌كدار و بێ چه‌ك بنێرێته برادۆست، هێزه‌كه‌ش كرا به سێ به‌شه‌وه، هێزی یه‌كه‌م 220 پێشمه‌رگه‌بووله‌كاتی دیارییكراودابه‌ڕێكه‌وتن وگه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست،به‌ڵام به‌هۆی دواكه‌وتی هێزی دووه‌مه‌وه كه500 پێشمه‌رگه‌بووه ،به‌شی دووه‌م وسێیه‌م پێكه‌وه‌به‌ڕێكه‌وتبوون به‌شی سێیه‌می هێزه‌كه‌ش150 پێشمه‌رگه‌بوون،ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش ببووه هۆی ئاشكرابوونی پلانه‌كه‌ی یه‌كێتی لای ئێران.
نه‌وشیروان مسته‌فا، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی كه ئه‌وكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی بووه، له به‌رگی چواره‌م-ی كتێبی كاره‌ساتی هه‌كاری-دا، له‌باره‌ی چوونی به‌شی یه‌كه‌می هێزه‌كه و ئاشكرابوونی پلانی یه‌كێتی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌لای دوژمن، ده‌ڵێت:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا هێزه‌كانی دوژمن نه‌كه‌وتبوونه خۆ، به‌شی یه‌كه‌می هێزه‌كه تووشی گیروگرفت و برسێتیی و سه‌رما نه‌بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی دوژمن هۆشیاربوونه‌وه كه هه‌رچی زووتر بكه‌ونه خۆ، بۆ ڕێگرتن له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی".
ڕێككه‌وتنی دوژمنان
به‌ڕێكه‌وتنی ئه‌م هێزه‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدابوو، كه ته‌مه‌نی ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ته‌نها سێ ساڵ بوو، كه له نێوان شای ئێران و ڕژێمی به‌عس-دائیمزا كرابوو بۆ پاراستنی سنووره‌كانی یه‌كتر، ساڵی 1977یش ڕژێمی عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیادا ڕێككه‌وتنێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی بۆپاراستنی هه‌ردوودیوی سنووریی یه‌كترئیمزا بوو.
هه‌ر كتێبی 'كاره‌ساتیهه‌كاری'دا، هاتووه له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنی هێزه‌كانی یه‌كێتیدا،هاوكاریی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته به‌ئاشكرادیاربوو،حكومه‌تی عیراق چه‌ندین ئه‌فسه‌ری سوپا و پسپۆڕیی هه‌واڵگریی ناردبووه توركیا و ئێران بۆ یه‌كخستنی زانیارییه‌كان و دانانی پیلانی هاوبه‌ش، هێزه‌كانی ئێران له دیوی ئێرانه كه‌وتنه لێدانی هێزه‌كانی یه‌كێتی، كه چوونه دیوی عیراقیش هێزه‌كانی عیراق كه‌وتنه په‌لاماردانیان، له دیوی توركیاش عه‌شیره‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كان كه‌وتنه خۆ ئاماده‌كردن و میت و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان كه‌وتنه په‌یجوریان."
په‌ڕێنه‌وه‌ی هێزی یه‌كێتی بۆ باكور
دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌م و سێیه‌می هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی، به‌هۆی هه‌بوونی هێزی سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی له‌و سنووره و خۆدوورگرتن له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵیاندا، هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ پشوودان و حه‌وانه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه باكوری كوردستان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ده‌مێننه‌وه، دواتر هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بڕیارده‌ده‌ن بۆ نزیكبوونه‌وه له شوێنی وه‌رگرتنی چه‌ك و چه‌كداركردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندایه، به‌ره‌و قوڵایی خاكی باكوری كوردستان و سه‌ر سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بڕۆن.
وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یگێڕێته‌وه: "سه‌ركردایه‌تیی كاتی پارتی به‌شی هه‌ره زۆری عه‌شیره‌ته‌كانی باكوری كوردستانیان له یه‌كێتی هاندابوو، كه گوایه هێزه‌كانی یه‌كێتی گونده‌كان تاڵان ده‌كه‌ن و پیاوه‌كان ده‌كوژن و ژنه‌كان به‌دیل ده‌گرن و هاتوون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كافریی و بێ دینیی، ئه‌مه‌ش وایكردبوو عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كانی شه‌مزینان، چه‌لێ و ئولوده‌ره له دژی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بكه‌ونه خۆ و چه‌كدار كۆبكه‌نه‌وه و ناوچه ستراتیژییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن".
ڕۆژی 1ی6ی1978 له ناوچه‌ی بازێ له باكوری كوردستان، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتیی و هێزه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی-دا دروست ده‌بێت، ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار له هه‌ردوولا ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیش له هێزه‌كه دادبڕێن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی بدات له باكوره‌وه بۆ باشوری كوردستان.
شه‌وی 2له‌سه‌ر3ی مانگی شه‌ش،هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ره‌وباشوری كوردستان به‌ڕێده‌كه‌ونه‌وه، به‌هۆی شاره‌زانه‌بوونی ناوچه‌كه‌هێزه‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌یه‌كجیابوونه‌وه،له‌وكاته‌داهێزه‌كانی پارتی بۆسه‌یان بۆهێزه‌كه‌داناوه ودوای ئه‌وه‌ی به‌جموجوڵی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌زانن،ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن، ئه‌م چه‌ند ته‌قه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌واوه‌تیی شیرازه‌ی ڕێكخستنیی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی، به‌ڵام به‌هۆی ناشاره‌زایی و ماندووبوونه‌وه هێزه‌كه نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و له‌توپه‌ت بوون.
ڕۆژی دواتر هێزه‌كه ده‌بێته سێ گروپ، گروپی یه‌كه‌م به ڕێڕه‌وی دیارییكراوی كشانه‌وه‌كه‌دا ڕۆشتبوون، گروپی دووه‌میان به پێچه‌وانه‌ی ڕێڕه‌وی دیاریكراوی كشانه‌وه ڕۆشتبوون، گروپی سێیه‌میش بۆ پاراستنی داپۆشینی كشانه‌وه‌كه له شوێنی شه‌ڕگه‌ی پێشووتر مابوونه‌وه، گروپی یه‌كه‌می هێزه‌كه خۆیان یه‌كده‌خه‌نه‌وه و به هیوای گه‌یشتنی گروپی دووه‌م داده‌مه‌زرێن، گروپی دووه‌میش كه ژماره‌یان 176كه‌س بووه،بڕیاریاندا وه‌به‌ره‌ونزیكترین خاڵی عیراق بگه‌ڕێنه‌وه وخۆیان ته‌سلیمی حكومه‌تی عیراقبكه‌نه‌وه،گروپی سێیه‌میش هه‌رئه‌وڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی وعه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌وناوچانه‌وه ده‌درێت به‌سه‌ریاندا و چه‌ك ده‌كرێن.
له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه له گروپی سێیه‌م به‌دیلگیرابوون، هه‌ریه‌ك له عه‌لی عه‌سكه‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، تایه‌ری عه‌لی والی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و عه‌سكه‌ریی یه‌كێتی، سه‌ید كاكه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌دیلگیرابوون، كه دواتر له 7 ی ته‌مموزی هه‌مان ساڵدا،هه‌ریه‌كه‌له‌عه‌لی عه‌سكه‌ری،خالید سه‌عید وحسێن بابه‌شێخ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتییه‌وه به‌چه‌كی(ئاڕ.پی.جی)شه‌هیدكران.
گروپی یه‌كه‌می هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی، پاش بێ ئومێدبوونیان له گه‌یشتنی هێزه‌كانی دیكه، به ناچاری ده‌چن به‌ره‌و گوندی كه‌هی له نزیك جوله‌مێرگ، دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك و خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یان، له‌لایه‌ن پارتی (ده.ده.كه.ده)، (DDKD)ه‌وه چه‌واشه ده‌كرێن و له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سنووری باشوری كوردستان بهێندرێنه‌وه، دیسانه‌وه به‌ره‌و قوڵایی خاكی باكور ده‌یانبه‌ن، دواتر به ڕێكه‌وت ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ی كه لێیان هاندرابوو و سه‌ره‌نجام پاش شه‌ڕێكی چه‌ند سه‌عاتی له نێوان هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له عه‌شیره‌ته‌كانی باكوری كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی شه‌هید و بریندارده‌بن و ژماره‌یه‌كیشیان به دیل ده‌گیرێن و دواتر ته‌سلیم به سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌كرێنه‌وه، به‌مجۆره‌ش دوا به‌شی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ناوچووه.
ئه‌م ڕووداوانه‌ش بووه هۆی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ڕژێمی عیراق بۆ ڕاگواستنی گوندنشینانی دێهاته سنوورییه‌كان، و به‌هێزبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ڕژێمی عیراق له ناوچه‌ی بادینان.
مه‌لا به‌ختیار له وتاره‌كه‌یدا كه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه و یادی 41 ساڵه‌ی شه‌هیدانی هه‌كاری نوسیویه‌تی:"هه‌رگیز سیاسه‌تی دژایه‌تی یه‌كڕیزی كورد، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به دروشم و چه‌واشه‌كردنی رایگشتی، ناچێته‌سه‌ر. درۆوده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستن، له‌په‌نای پاساوی دڵسۆزی بۆ یه‌كێتی دژی پارتی، هه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵ و هه‌لپه‌رستانه دایان ده‌تاشن، كه له‌بازاڕی شێواودا، گوزه‌ری گه‌نده‌ڵی گه‌رم ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا، تائێستاش ده‌ماری ره‌قه‌به‌رایه‌تی ئه‌ستور ده‌كه‌ن. ئه‌مانه، قاچیان له‌ناو گه‌نده‌ڵیدا چه‌قیوه‌و زمانی شه‌ڕی ناوخۆش ده‌گێڕن".
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25