یادێكی خه‌مباری، سه‌ركرده‌ی گه‌وره عه‌لی عه‌سكه‌ری
ی.ن.ک 01:00 PM - 2019-07-07.
ئه‌مڕۆ، ساڵڕۆژی (41) ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌و رابه‌رێكی رۆژگاری سه‌خت، عه‌لی عه‌سكه‌رییه. من نامه‌وێ، جگه له‌م قسانه‌ی بۆ مێژوو ده‌یانڵێم، جارێ هیچ شتێكی تر بڵێم.
شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری، نه‌ك هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سكه‌ریی و سیاسیی كۆڕی خه‌باتی په‌نجاكان، هه‌تا حه‌فتاكان بوو، به‌ڵكوو به‌پێی باوه‌ڕی كوردایه‌تی و رێبازی سیاسیی خۆی، له‌قۆناغه سه‌خته‌كاندا پێگه‌یشتووه. باوه‌ڕی به‌دروشمی بریقه‌دارو لافلێدانی سیاسی نه‌بووه. سوریش بووه له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تی خۆی كه له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه)ش ناكۆك بوو. به‌ڵام شه‌هید عه‌سكه‌ری، باوه‌ڕی پته‌وی به باوه‌ڕی خۆی هه‌بوو.
لێره‌دا نامه‌وێت قه‌تماغه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و كۆستی قوربانییه‌كان هه‌ڵبده‌مه‌وه. به‌ڵام لاشم گرنگه بۆ هه‌موولایه‌ك روونیبكه‌مه‌وه، كه:
عه‌لی عه‌سكه‌ری، دوای دووبه‌ره‌كی شه‌سته‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مابوو. ده‌شیوت: كاره‌ساته برایم عه‌زۆ و هه‌ڤاڵه‌كانی شه‌هید كراون. به‌ڵام هه‌ر رێگه‌ی ئاشته‌وایی پێ باشبوو. من خۆم دوای شه‌هیدكردنی حه‌سه‌ن خۆشناو و كاره‌ساتی هه‌كاری وام بیر نه‌ده‌كرده‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنه‌وه بووم. به‌ڵام شه‌هید عه‌لی، كه رابه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌كاریشی ده‌كرد، دژی شه‌ڕ بوو. ته‌نانه‌ت له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییش، پێش به‌ڕێكه‌وتنی كاروانی هه‌كاری، لایه‌نگری چاره‌سه‌ر بوو. به‌ڵكو سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدرێ له‌هه‌كاریدا، سه‌ركردایه‌تیی (پارتی- قیاده موه‌قه‌ته) ببینێ و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه.
شه‌هید ره‌سوڵ مامه‌ند، به‌نده، عادلی قیاده موه‌قه‌ته، عه‌لی كۆ و شه‌هید داود ده‌كه‌یی، به نامه‌ی شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری، له(17/7/1977) له قه‌ندیله‌وه كه‌وتینه‌ڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال و كاك ئیدریس بۆ ئاشته‌وایی، ببینین. به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌وكاته، پارتی، خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بوو بۆ رووداوه‌كان و هه‌ڵمه‌تی هه‌كاری. هێزه‌كه‌ی یه‌كێتیان به مه‌ترسی له‌سه‌ر چاره‌نوسیان ده‌زانی، دۆخی نێوان هه‌ردوولاش، زه‌مینه‌و ئه‌قڵییه‌تی شه‌ڕ به‌سه‌ریا زاڵ بوو، نه‌ك ئاشتی.
عه‌لی عه‌سكه‌ری و شێخ حسێن و ره‌ئوف به‌گ و هاوڕێكانیان كرانه قوربانی. قوربانییه‌ك، شۆڕشی نوێی كوردستانی هه‌تا دوای راپه‌ڕینیش، سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندنی (به‌ره‌ی كوردستانی) له‌خوێنی رۆڵه‌كانی سور هه‌ڵده‌گه‌ڕان.
به‌نده، خۆم له‌هیچ شه‌ڕێكی به‌رگری كردن له‌یه‌كێتی بێبه‌ری ناكه‌م. به‌ڵام زۆر به‌پێویستی ده‌زانم، شه‌هیدكه‌رانی عه‌لی عه‌سكه‌ریی و سه‌ركرده‌كان و هه‌زاران تێكۆشه‌ر، له‌شه‌ڕی ناوخۆ، بكرێنه په‌ندی ویژدان و پێویستی یه‌كڕیزی كوردایه‌تی، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا.
هه‌رگیز سیاسه‌تی دژایه‌تی یه‌كڕیزی كورد، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به دروشم و چه‌واشه‌كردنی رایگشتی، ناچێته‌سه‌ر. درۆوده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستن، له‌په‌نای پاساوی دڵسۆزی بۆ یه‌كێتی دژی پارتی، هه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵ و هه‌لپه‌رستانه دایان ده‌تاشن، كه له‌بازاڕی شێواودا، گوزه‌ری گه‌نده‌ڵی گه‌رم ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا، تائێستاش ده‌ماری ره‌قه‌به‌رایه‌تی ئه‌ستور ده‌كه‌ن. ئه‌مانه، قاچیان له‌ناو گه‌نده‌ڵیدا چه‌قیوه‌و زمانی شه‌ڕی ناوخۆش ده‌گێڕن.
یادی سه‌ربڵندیت به‌خێر شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری سه‌ركرده‌ی گه‌وره. یادی ته‌واوی هه‌ڤاڵه هاوكێله‌كانیش به‌خێر، كه بونه قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ.
نووسینی / مه‌لا به‌ختیار
PUKmedia نووسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28