riklam

زانیاری له‌سه‌ر فرۆشتنی تابلۆی ژماره‌ 1988ی هه‌ڵه‌بجه‌

کوردستان 08:27 PM - 2019-06-30
.

.

فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژماره‌ 1988ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بۆچوونی جیاواز له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا دروست ده‌كات و هاووڵاتیانیش ده‌ڵێن پێویسته‌ ئه‌و ژماره‌ نه‌فرۆشرێت و وه‌ك هێمایه‌كی ساڵی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌مۆنۆمێنتی شاره‌كه‌ بپارێزێت.

بڕیاره‌ به‌منزبیكانه‌ له‌زیادكردنی ئاشكرادا ژماره‌ تایبه‌ته‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بفرۆشرێت كه‌ له‌ ژماره‌ 1 ده‌ستپێده‌كات و تا ژماره‌ 1988یش نرخی جیاوازیان بۆ دانراوه‌، نرخی تابلۆی ژماره‌ 1988یش كه‌ هێمایه‌كه‌ بۆ ساڵی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌ به‌ 600 ملیۆن دینار دیاریكراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: بۆچون له‌سه‌ر فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژماره‌ 1988زۆره‌، هه‌ندێك پێیباشه‌ نه‌فرۆشێت و هه‌ندێكیش پێبانباشه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌زیادكردنه‌كه‌دا بفرۆشرێت.

وتیشی: وه‌ك هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بۆچوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ژماره‌ 1988 نه‌خرێته‌ زیادكردنه‌وه‌و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ تراژیدیای كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌مۆنۆمێنتی شاره‌كه‌ هه‌ڵبگیرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ژماره‌یه‌ نه‌فرۆشرێت.


PUKmedia گۆران وه‌هاب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket