riklam

هاتووچۆی هەڵەبجە زانیاری لەسەر فرۆشتنی تابلۆ تایبەتەكان دەدات

کوردستان 07:48 PM - 2019-06-30
.

.

هاتووچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت بەمنزیكانە رۆژی زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی ژمارە تایبەتەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە دیاریدەكەن و هەموو كەسێكیش دەتوانێت بەشداری بكات،دەشڵێت: نرخی تابلۆكان لەو نرخانەوە دەستپێدەكات كە دیاریكراون و هەر كەسێك زۆرترین نرخ بدات پێدەفرۆشرێت. 

بەپێی زانیارییەكانیش نرخی  ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە ملیارێك دینارەو ژمارە 2 بۆ 9 بە 600 ملیۆن دینار دیاریكراوە، هەروەها ژمارە 10 بۆ 99 بە 300 ملیۆن دینارو ژمارە 100 بۆ 999یش بە 200 ملیۆن دینار.

ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینارو ژمارە 1988 كە ئاماژەیە بەساڵی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بە 600 ملیۆن دینار دیاریكراوە.

لەوبارەیەوە عەمید حەسەن عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات كە بەمنزیكانە زیادكردنی ئاشكرا بۆ پێدانی ژمارە تایبەتەكانی تابلۆی ئۆتۆمبیلێی پارێزگای هەڵەبجە دەكەن، بە PUKmediaی راگەیاند: تائێستا رۆژی زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە دیارینەكراوە، بەڵام بەمنزیكانە دەبێت، چونكە فەرمانی زیادیكردنەكەمان پێگەیشتوە.

وتیشی: هەركاتێك كارەكانی پێدانی تابلۆی ئۆتۆملبێلی پارێزگای هەڵەبجە تەواو بوو زیادكردنەكە دەكرێت، چونكە ئەوەی ماوە تەنها شوێنی ئەو كۆمپانیایە كە تابلۆكان دروستدەكات و ئامێرەكانیشی كڕیوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە دەشڵێت: نرخی تابلۆكان بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت، واتە ژمارە تایبەتەكان لەزیادكردنەكەدا لەسەرو ئەو نرخانەوە دەبێت كە دیاریكراوە، بۆ نمونە ژمارە 1ی پارێزگای هەڵەبجە كە بڕی ملیارێك دیناری بۆ دیاریكراوە لەو بڕەوە دەستپێدەكات و هەر كەسێك زۆرترین پارەبدات بەو كەسە دەفرۆشرێت.

لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی كرێ و بارهەڵگریشەوە، وتی: لەسەرەتادا تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێت و دواتریش بەهەمان شێوە ژمارە تایبەتەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی كرێ و بارهەڵگری پارێزگای هەڵەبجە دەفرۆشرێن.

PUKmedia گۆران وەهاب 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket