riklam

ئۆتۆمبێل پیاوێكی ته‌مه‌ن 68 ساڵان ده‌كوژێت

کوردستان 08:51 AM - 2019-06-09
.

.

له‌ناحیه‌ی حاجیاوا له‌ روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه‌، له‌ناحیه‌ی حاجیاوا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا به‌هاووڵاتیێكی ته‌مه‌ن 68 ساڵاندا به‌ناوی (ع٫م) له‌ڕه‌گه‌زی نێر و له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ دواتر هه‌ر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك له‌ناحیه‌ی حاجیاوا بۆكرایه‌وه‌و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ناوی (ج٫ع) ته‌مه‌ن 30 ساڵان له‌ڕه‌گه‌زی نێر به‌پێی ماده‌ی 24 له‌ یاسای هاتوچۆ به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket