له ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده عادل موراد-دا
ی.ن.ک 12:05 PM - 2019-05-16.
له (18)ی ئه‌م مانگه‌دا ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی كاك عادل موراد یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی تێده‌په‌ڕێت، به له‌ده‌ستدانی كاك عادل، خانه‌واده‌كه‌ی‌و یه‌كێتییه‌كان‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌گشتی سه‌ركرده‌یه‌كی بوێر‌و ئازا‌و پاكیان له‌ده‌ستدا، كه بۆ ئه‌مڕۆی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
كاك عادل له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری كوردانی فه‌یلی شاری به‌غداد بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاویه‌تیدا له یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان‌و شۆڕشی ئه‌یلولدا، ده‌ستی به‌خه‌باتكرد، له‌دوای به‌یانی (11) ئازاری ساڵی (1970)یش كه ئه‌وكاته كاك عادل سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بوو له‌ململانێی گه‌رمی ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان‌و یه‌كێتی قوتابیانی گشتی سه‌ر به‌به‌عسییه‌كان، كاك عادل ئازایانه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له‌م قۆناغه ده‌ركه‌وت.
له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلولیش (1975) كاك عادل سه‌نگه‌ری خه‌باتی چۆڵنه‌كردو به‌دوای سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی شۆڕش‌و مقاوه‌مه‌تدا ده‌گه‌ڕا، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر زوو چووه سوریا‌و دواتر به‌پیر بانگه‌وازی ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال چوو كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵه‌كانی، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراندو دوای ساڵێكیش له‌دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ناوخۆی كوردستان، شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانیان راگه‌یاند، كاك عادل به‌درێژایی هه‌موو ئه‌و ماوه، كه زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات ده‌كات ئازایانه‌و به‌بێ دابڕان درێژه‌ی به‌و خه‌باته‌داو له‌هه‌موو بواره‌كانی ئه‌و تێكۆشانه رۆڵێكی دیار‌و به‌رچاوی هه‌بوو، به‌تایبه‌تیش له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كاری راگه‌یاندن‌و ئه‌رشیفكردن و دیبلۆماسیدا خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زۆر بوو.
خوالێخۆشبوو كاك عادل مراد، له‌كه‌سه نزیك‌و باوه‌ڕپێكراوه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو، له‌و ساڵانه‌ی دوایشدا كه چ له‌نێوخۆی یه‌كێتی‌و چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و حوكمڕانیدا، گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاینده‌ی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروستكردبوو، كاك عادل وه‌ك سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌و خاوه‌ن ئه‌زموون دژ به‌و دیارده‌یه وه‌ستایه‌وه، كه له‌م هه‌ڵوێسته‌داو له‌هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا به‌گشتی كێشه‌و گرفتی زۆری بۆ دروستكرا. له‌كۆتایشدا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم كه كاك عادل چۆن له هه‌ڵوێسته‌كانیدا هه‌میشه ئازا‌و خۆڕاگر‌و بوێر بوو ساڵانێكیش، له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه بوو.
له‌ساڵیادی كۆچی دوایی كاك عادل دا سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و سه‌ركرده دڵسۆزه‌ی گه‌له‌كه‌مان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
نوسینی / قادر عه‌زیز
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07