riklam

وەزارەتی دەرەوە لەسەر دۆخی ئەمنی روونكردنەوە دەدات

عیراق 03:58 PM - 2019-05-15
.

.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند: بارودۆخی ئەمنی لەعیراق سەقامگیرەو دەشڵێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان هەماهەنگیان هەیەو دەبێت زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان بەكاربهێنرێت.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا هەیە، پابەندنیشن بەزمانی دیالۆگ و رەخساندنی دەرفەتی یەكسان لەسەر بنەماو رۆشنایی پێداویستی ناوچەكە.

وتەبێژەكە دەشڵێت:بارودۆخی ئەمنی لەعیراق سەقامگیرە، عیراق وڵاتێكە رێز لەهاوبەش و هاورێكانی دەگرێت و لەگەڵیان بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ دەكات، لەهەمانكدا تەئكیدی لەسەر سەرەوەری و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عیراقیش كردەوە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket