riklam

پێدانی كاره‌با له‌هاویندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌

کوردستان 08:13 PM - 2019-05-13
.

.

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ ھاتنی وه‌رزی ھاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بڕی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ھاووڵاتیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاد ده‌بێت، به‌جۆرێك خواستی ھاووڵاتیان بۆ كاره‌با ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 5 ھه‌زار مێگاوات، كه‌ 1500 مێگاوات كه‌متره‌ له‌و كاره‌بایه‌ی كه‌له‌ ئێستادا به‌رھه‌مدێت.

وتیشی:  ھاووڵاتیان له‌ وه‌رزی ھاویندا كاره‌بایه‌كی زیاتر به‌كار ده‌ھێنن، ھه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ له‌ھه‌ندێك ناوچه‌ وه‌ك ھه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌ دانانی و به‌كارھێنانی پێوه‌ری زیره‌ك بكه‌ن بۆ ماڵان.

راشیگه‌یاند: به‌پێی توانا له‌هاویندا كاره‌با ده‌ده‌ین به‌هاووڵاتیان و داواش له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كاربهێنن.


PUKmedia / كوردسات نیوز

7744.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket