مه‌لا به‌ختیار پێشوازی له‌وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عیراق كرد
ی.ن.ک 03:32 PM - 2019-05-10.
مه‌لا به‌ختیار پێشوازی له‌وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عیراق كرد‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانی بۆ وه‌رزش له‌كوردستان ده‌بڕی.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له دكتۆر ئه‌حمه‌د ریاز ئه‌لعوبه‌یدی، وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عیراق‌و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (10/5/2019) به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی وه‌رزش له‌عیراق‌و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ش كرا، كه بۆ گه‌شه‌پێدانێكی ته‌ندروستی وه‌رزش له‌عیراق به‌گشتی پێویسته‌و به‌تایبه‌تیش په‌ره‌پێدان‌و پشتیوانی زیاتری بواره جیاوازه‌كانی وه‌رزش و وه‌رزشكاران له‌كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر دیار محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان، شێخ شاكر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزشی كوردستان، دكتۆر ئالان قادر، ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان‌و هه‌رده بارام، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق له‌سلێمانی‌و سه‌رۆكی هه‌موو یانه‌كانی سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عیراق، له‌باره‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه، ته‌ئكیدی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی جدی‌و میكانیزمێكی نوێ بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یه‌كه وه‌رزشییه‌كان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌ئارام گرتن‌و به به‌رنامه‌و پلانێكی ورد، ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كان راده‌په‌ڕێنین، به‌ئامانجی تێگه‌یشتنی زیاتر‌و په‌یوه‌ندییه‌كی گونجاو له‌نێوان وه‌زاره‌ت‌و سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان، بۆ به‌دیهێنانی كه‌شێكی نوێی وه‌رزشی راسته‌قینه له‌عیراقدا، كه ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتنی به‌ئاستێكی باشی وه‌رزشییه‌و ئامانجی سه‌ره‌كیمانه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ریاز ئه‌لعوبه‌یدی، جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌و پێناوه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه چوون‌و هه‌نگاوی باشیان هه‌ڵگرتووه، كه خزمه‌تی زیاتر به یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ك لێبڕاوانه‌ش كار بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كه‌ش‌و دۆخه ناله‌بارانه ده‌كه‌ن، كه له‌رابردووه‌وه كه‌متازۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر دنیای وه‌رزش هه‌بووه‌و له‌ورده‌كاری گفتوگۆكانیشدا، جه‌ختی له‌پشتیوانی هه‌ر یانه‌و یه‌كێتییه‌كی وه‌رزشیكرده‌وه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به‌شداری چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌رزش له‌ته‌واوی عیراقدا به‌بێ جیاوازی.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌دڵنیاییه‌وه، رێكسختنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی‌و وه‌زاره‌ت‌و هه‌روه‌ك ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌گشتی، له‌نێوان یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان، لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی‌و وه‌زاره‌ت‌و لێژنه باڵاكانی وه‌رزش له‌عیراق، بایه‌خ‌و گرنگی‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دنیای وه‌رزش هه‌یه.
پاشئه‌وه‌ی رونیكرده‌وه، كه عیراق له‌زۆر لایه‌نه‌وه به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت‌و به‌تایبه‌ت له‌دوای روخانی رژێمی پێشووه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌موو داووده‌زگانی ده‌وڵه‌ت، له‌چوارچێوه‌شیاندا وه‌رزش، هێشتا وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه سه‌قامگیربن! چونكه عیراق به‌گشتی، له‌قۆناغێكی گواستنه‌وه‌ی هه‌ستیاردایه‌و مه‌ترسییه‌كانیش كه هه‌ن، كه‌منین‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێگه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنیان هه‌یه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌وته‌كانیشدا، دووپاتیكرده‌وه: لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی له‌دنیادا، كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ی هه‌یه. چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیش، په‌یوه‌ندیان به یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانه‌وه هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی واقیعی هێنایه‌وه، هه‌م له‌رێڕه‌وی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان‌و هه‌م پشتیوانییه داراییه‌كانیشدا.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانیشدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق، له‌دوكان كرد‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه، به‌شدارییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی و وه‌رزشكاران‌و وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی كوردستانیشی به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند‌و وتی: له‌وكاته‌وه بۆ ئێستاش هه‌ر به‌شێك بووین له‌چاره‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌ر گرفتێك‌و كێشه‌یه‌ك له‌دنیای وه‌رزشی عیراق هاتبێته پێشه‌وه‌و رونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌رچی بارودۆخی ئێستا، له‌بارودۆخی دوای روخانی رژێمی پێشوو، زۆر جیاوازتر‌و باشتره‌و به‌ئاسانی ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفت‌و كێشه‌یه‌ك بكرێت كه دێنه پێشه‌وه‌و بارودۆخه‌كه به‌راورد به‌وكاته ئارامتره‌و راشیگه‌یاند: ده‌توانن له‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی عیراق، شانازیی بۆ خۆتان تۆمار بكه‌ن، به‌وه‌ی باشترین په‌یوه‌ندی له‌نێوان لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان‌و وه‌زاره‌ت دروستبكه‌ن‌و ئه‌و گرفت‌و كێشه‌كانه‌شی له‌رابردووه‌وه بۆ ئێستا كه‌ڵه‌كه‌بوون، ورده ورده چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌ر كێشه‌و گرفتێك، له‌مپه‌رێكه له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی وه‌رزش به‌گشتی‌و به‌ئومێدیشه‌وه له‌گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی نێوان لێژنه‌كانی ئۆڵۆمپی‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی له‌عیراق‌و كوردستان روانی‌و پشتیوانی‌و هاوكاریكردنیشیان به‌پێویست زانی، كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی عیراق ده‌توانێ به‌پێداچوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و ده‌ركردنی بڕیار و راسپارده‌ی نوێ، رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا بگێڕێت، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ دنیای وه‌رزشی عیراق.
هه‌روه‌ك له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیاندا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا‌و له‌پێناو به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئاستی وه‌رزش، بۆ وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوان له‌عیراق خواست.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت بەشداری بەخاکسپاردنی حاجی زبێد دەکات
پرسەنامە 10:11 AM - 2024-05-07