riklam

14 تۆن جگەری ئێرانی دەستی بەسەرداگیرا

کوردستان 02:22 PM - 2019-04-15
.

.

لە دەروازەی مەرزی كێلێ لەسنوری قەزای پشدەر بری چواردە تۆن جگەری ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا.

جەوهەر رەسوڵ بەرێوەبەری گومرگی راپەرین بە PUKmedia ی راگەیاند لە دەروازەی كێلێ لەسنوری قەزای پشدەر توانراوە دەستبگیرێن بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا كە چواردە تۆن جگەری ئێرانی تێدابووەو لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.

بەرێوەبەری گومرگی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا وڵاتی ئێران لەریزبەندی ئەوڵاتانەی دونیادایە كەمەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی هەیەو لەوچوارچێوەیشدا بەپێی بریارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەناردەی جگەری ئێرانی بەهەموو شێوازێك قەدەغەیەو رێگە پێدراونیە.

 PUKmedia هونەر رەسوڵ –قەڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket