riklam

كۆنفرانسی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 12:42 PM - 2019-04-15
.

.

كۆنفرانسی هاوبه‌شی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكردوو بڕیاره‌ چوار رۆژ بخایه‌نێت.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15-4-2019، بۆیه‌كه‌مین جار له‌ كوردستان و عیراق له‌ژێر ناونیشانی خزمه‌تكردنی خوێندكاران ئامانجی هه‌مووانه‌ و هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه‌، كۆنفرانسی هاوبه‌شی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كونیكی سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

كۆنفرانسه‌كه‌ چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌ رۆژی دووه‌مدا پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم سازده‌كرێت و تێیدا كار و به‌رهه‌مه‌كانی خوێندكاران نمایش ده‌كرێت.

بڕیاریشه‌ رۆژانی سێیه‌م و چواره‌می كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ گراند میلینیۆم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی خوێندكاران پێشكه‌ش بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket