ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك دۆزرایه‌وه
کوردستان 12:08 PM - 2019-04-15.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به كوژراوی له قه‌ڵادزێ دۆزرایه‌وه و شوێنه‌واری چه‌قۆ به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه15-4-2019 ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (س. ع. ئـ) له‌دایكبووی ساڵی 1969 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی خانه‌قای قه‌ڵادزێ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه شوێنه‌واری چه‌قۆ به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.
وتیشی: به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، دوێنێ هاوڵاتییه‌كه له ماڵه‌كه‌ی چۆته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێده‌كات، پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورد هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كردووه: پاش كوشتنی تاوانلێكراو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی براوه‌ته نزیك گوندی (گرده‌سپیان) به دووری نزیك 15 كم له شوێنی ڕووداو و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به سوتاوی دۆزراوه‌ته‌وه، دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانی پشده‌ر به وردی پشكنینی بۆ ته‌رمی تاوانلێكراو و شوێنی ڕووداوه‌كه كردووه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه له پزیشكی دادوه‌ری قه‌ڵادزێیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكردووه "تاوانلێكراو باوكی شه‌ش كوڕه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07