باسى ته‌شكیلاتى سانى
بابەتی گۆڕاو 01:15 PM - 2019-03-27.
باسى ته‌شكیلاتى سانى
× به‌گم تۆ له حسابا زیره‌كى، كه‌ى حكومه‌ت ئه‌م قه‌رز و قۆڵه‌یه‌ى له‌كۆڵ ئه‌بێته‌وه؟
ـ ئینجا تۆ (چ) خه‌مێكته رۆڵه؟!
× ئاخر بۆ شان و شه‌وكه‌تى میلـله‌ته‌كه‌مان جوان نى یه قوربان.
ـ شه‌وكه‌ت ناناسم، به‌ڵام شانى هه‌موو میلـله‌تێ وایه... مه‌سه‌له‌ن تۆ ته‌ماشاى یۆنان بكه.
× ئه‌ویش قه‌رزاره؟
ـ ئه‌رێ وه‌ڵـڵا.. به‌و هه‌موو ته‌ئریخ و فه‌یله‌سوفه نێره‌كه‌رانه‌وه، قوڕبه‌سه‌ره تا بینه‌قاقاى له قه‌رزایه، ئیتر ئێمه چین؟!
× ئوستاز گیان یۆنان قه‌رزیش بكات له‌سه‌رى ئه‌خوات. ئه‌توانێ ساحێب قه‌رزه‌كه قه‌ناعه‌ت پێ بكات.
ـ چۆن یه‌عنى؟!!
× چاك گه‌وره‌م.. كه كابرا عه‌یب نه‌بێ هاته سه‌رى و وتى بێنه قه‌رزه‌كه‌م بده‌ره‌وه، ئه‌و ئه‌توانێ سوود له فه‌یله‌سوفه‌كانى ببینێ.
ـ تێ ناگه‌م كه‌لـله‌پووت.. چۆن ئیستیفاده له فه‌یله‌سوفه‌كانى ئه‌كات؟
× ئاسانه به‌گم.. به‌وپه‌ڕى سیقه‌وه روو ئه‌كاته خاوه‌ن قه‌رزه‌كه و ئه‌ڵێ خوا ئه‌و ئیفلاتونه‌م لێ بسێنێ له‌ده‌ستما نى یه ئه‌گینا ئائێستا دوا فلسیم ئه‌دایته‌وه.
ـ راست ئه‌كه‌ى.. یان ئه‌ڵێ به‌سه‌رى تۆ نا به‌سه‌رى به‌تلیمۆس كه توركیا پاره‌كه‌ى بۆ ناردم یه‌كه‌م كه‌س قه‌رزه‌كه‌ى تۆ ئه‌ده‌مه‌وه.
× ره‌حمه‌ت له دینت.. به‌ڵام ئێمه‌ى داماو كێمان هه‌یه ئه‌وه‌نده موهیم بێ بتوانین له مه‌جلیسى ده‌وڵه‌تاندا سوێند به‌سه‌رى بخۆین و بڕوامان پێ بكه‌ن؟
ـ ده كه‌واته هه‌ڵیگره بۆ دواى ته‌شكیلى حكومه‌ت.
× وه‌ڵـڵا مه‌گه‌ر واى لێ بكه‌ین.. كه ساحێب قه‌رزه‌كه هات ئه‌ڵێین داینێ بۆ ته‌شكیلاتى سانى.
ـ كوڕه نه‌گبه‌ت هێواش باسى مه‌كه.
× باسى چى؟
ـ باسى ته‌شكیلاتى سانى.
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07