riklam

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە باشماخەوە زیاد دەكات

ئابوری 03:57 PM - 2019-03-13
.

.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای كوردستان وتوویەتی لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 4 ملیار دۆلار لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە.

بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای كوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا بڕی 4 ملیار و 448 ملوێن و 383 هەزار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە و ئەو دەروازە سنوورییە یەكێكە لە خاڵە ستراتیژیكەكان بۆ بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و هاتوچۆكردنی گەشتیارانی ئێران و عێراقی.

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای كوردستان هەر لە بارەی  ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا 890 هەزار و 319 تەن كاڵا بۆ ناوەوەی ئێران هاوردە كراوە كە بایەخەكەی دەگاتە 363 ملوێن و 405 هەزار و 928 دۆلار.هەروەهاش بڕی 878 هەزار و 2 تەن كاڵا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان نێردراوە كە بایەخەكەی دەگاتە 4 ملیارد و 34 ملوێن و 667 هەزار و 670 دۆلار.

رونیشیكردووەتەوە، كۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا یەك ملوێن و 857 هەزار و 569 تەن كاڵا بووە كە بایەخەكەی دەگاتە 4 ملیارد و 448 ملوێن و 383 هەزار و 162 دلار.

گومرگی باشماخ یەكێكە لە دەروازە سنوورییە هەرەگرینگەكانی ئێران كە لەگەڵ قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی سنووری هاوبەشی هەیە و تاكە دەروازەی فەرمیی هاتوچۆ كردنی گەشتیارانی ئێران و هەرێمی كوردستانیشە و ساڵانە بە ڕێژەیێكی فراوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازە سنوورییەوە ئەنجام دەبێت.


PUKmedia  كوردپرێس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket