riklam

به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی غوڵامی بۆ كۆڵبه‌رانه‌

هەمەرەنگ 01:25 PM - 2019-03-13
.

.

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی، دوایین كاری هونه‌ری بۆ كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری سلێمانیش پیشتیوانی بۆ ئه‌و كاره‌ هونه‌رییه‌ ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13-3-2019  هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر پێشوازی لێكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی باسی له‌ نوێترین كاری كرد كه‌ بۆ كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌شی له‌لایه‌ن بابه‌كڕ دڕه‌ییه‌وه‌ پێشوزای  لێكرا و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی پشتیوانی و هاوكاری به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ده‌ربڕی.

نه‌جمه‌دین غوڵامی له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئاواز و شیعری به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی هی خۆیه‌تی و به‌ نیازیشه‌ به‌م نزیكانه‌ كلیپێكی بۆ بكات.

به‌هۆی سه‌ختی ژیان و باری ئابوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێرانیشه‌وه‌ ساڵانه‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر شه‌هید و بریندار ده‌كرێت و ئه‌م كاره‌ی نه‌جمه‌دینی غوڵامیش بۆ دۆخی ناهه‌موای ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌یه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket