فلمگۆی چمك
ئەدەب وهونەر 04:07 PM - 2019-02-09.
فلمگۆی چمك، گۆشه‌یه‌كی ھه‌فتانه‌ی تایبه‌ت به‌خستنه‌ڕووی فلمی بواری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانییه
2-The Bang Bang club
فیلمێكی یاداشت ته‌رزی كه‌نه‌دیی- باشووری ئه‌فریقاییه، له‌ساڵی 2010 به‌رهه‌مهێنراوه و له 2011 نمایشكراوه، ماوه‌كه‌ی 106 خوله‌ك ده‌بێت، له‌م فیلمه‌دا كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی فۆتۆگرافه‌ر كیڤن كارته‌ره ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌م له‌رێگه‌ی فۆتۆكانییه‌وه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی تایبه‌ت به فۆتۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌باته‌وه كه (پۆلیته‌رز)ه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و فۆتۆیانه به‌خۆكوشتنی ده‌به‌ن.
فیلمه‌كه گێرِانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه له ژیانی چوار رۆژنامه‌نووسی باشووری ئه‌فریقیا له‌سه‌رده‌می جیاكاریی ره‌گه‌زی"ئاپارتاید" له نێوان 1990- 1994، كه كه‌مینه‌یه‌كی سپی قه‌تڵوعامێكی زۆر له‌دژی زۆرینه‌ی ره‌شپێست ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌نێوان ساڵانی 1990-1994.
فلیمه‌كه له ده‌رهێنانی"ستیڤن سیلڤه‌ر"ه و له كتێبی یاداشتنامه‌یی"The Bang-Bang Club: Snapshots from a Hidden War"یه‌وه وه‌رگیراوه كه له‌لایه‌ن "گریك مارینۆڤید" و"جوا سیلڤا" نووسراوه‌ته‌وه ئه‌م دوو كه‌سه‌ش دوو له‌و چوار وێنه‌گره‌ن كه به” the Bang bang club” ناسراوه، جگه له هه‌ریه‌ك له كیڤن كارته‌ر و كین ئۆستێربرۆك، فیلمه‌كه كه پرِه له رووداو و كێشمه‌كێش سه‌رنجی بینه‌ر بۆ تاڵی و نارِه‌حه‌تییه‌كانی ژیانی رۆژنامه‌نووسان و به‌تایبه‌ت فۆتۆگرافه‌ران به‌تایبه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی شه‌رِ و ململانێیه‌كان و تێكچوونی ده‌روونییان به‌وهۆیه‌وه له‌دواتردا.
كارته‌ر له‌دایكبووی 1960ی باشووری ئه‌فریقیایه، سه‌ره‌تاكانی كاری رۆژنامه‌وانیی بۆ 1993 ده‌گه‌رِێته‌وه و له‌رێی وه‌رزشه‌وه هاتووه‌ته ئه‌م دونیایه‌وه، دواتر له رۆژنامه‌ی جۆهانسبێرگ ستار له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ئاپارتاید(رژێمی جیاكاریی ره‌گه‌زی كه حوكمی باشووری ئه‌فریقیای ده‌كرد) نووسینی بڵاوكرده‌وه و یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووس بوو له‌سێداره‌دانی له‌رێگه‌ی سوتاندنه‌وه له باشووری ئه‌فریقا وێنه‌گرت و ئه‌و كوشت و برِه‌ی گواسته‌وه كه حكوومه‌تی سپی پێست دنه‌ی ده‌دا.
له ئاداری ساڵی 1993 كارته‌ر له‌گه‌ڵ هاورِێه‌كی به‌ناوی جواو سێلڤا بۆ گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی برسێتی ده‌چنه گوندی ئیود له سودان، له‌وێ گوێی له ته‌نگه هه‌ناسه‌ی منداڵێكی ره‌شپێستی شه‌كه‌ت ده‌بێت كه بۆ پاروویه‌ك نان به‌هێمنی و له ماندووێتیی رۆیشتندا بۆ پشوویك كرِنۆشی داداوه تا به گرِوگاڵ بگاته كۆگایه‌كی خۆراك له پشته‌وه‌شی هه‌ڵۆیه‌ك چاوی لێ تیژكردووه تا پێش نۆشكردنی پارووه‌كه‌ی منداڵه‌كه بكات به پاروویه‌كی چه‌ور، هه‌رچه‌نده كارته‌ر 20 خوله‌ك راوه‌ستاوه تا به‌ته‌نها منداڵه‌كه بگرێت، به‌ڵام دواجار فۆتۆكه‌ی" برسێتی سودان"ی ده‌گرێت و له 26ی ئاداری 1993 له رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی فۆتۆكه سه‌دانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی بۆ رۆژنامه‌كه به‌دوای خۆیدا هێنا و خه‌ڵك له چاره‌نووسی منداڵه‌كه‌یان ده‌پرسی كه رۆژنامه‌كه و فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ش هیچ وه‌ڵامێكییان پێنییه، بۆیه هه‌ندێك ته‌نانه‌ت له هاوپیشه‌كانیشی كارته‌ر به‌دڵره‌ق و درِنده ناوی ده‌هێنن كه گرنگ فۆتۆكه‌ی بووه نه‌وه‌ك رزگاركردنی منداڵه‌كه، هه‌رچه‌نده كارته‌ر پێشتر ئاگاداركرابوویه‌وه له‌وه‌ی ده‌ست له‌هیچ منداڵێك نه‌دات له‌ترسی تووشبوونی به‌نه‌خۆشیی گواستراوه‌ی بڵاوه‌بوو له‌و ناوچانه، به‌ڵام پاش سێ مانگ له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی پۆلیته‌رز ، به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی زۆر و دارِووخانی ده‌روونی و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی لێی ده‌كرا و ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌نێو خودی خۆیدا ده‌یكردن دواجار كارته‌ر خۆی ده‌كوژێت.
فیلمه‌كه كه له‌كۆتاییه‌كه‌یدا كارته‌ر نیشانده‌دات له 27ی یۆلیۆی 1994 ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌باته نزیك رووباری"برامفۆنتاینسبرۆی" كه رووبارێكی بچووكه له باكووری جۆهانسبێرگ و لانكه‌ی یاده‌وه‌ریی منداڵیی بووه منداڵ بووه خۆی ده‌كوژێت له‌رێگه‌ی قه‌تیسكردنی ئه‌و دوائۆكسید كاربۆنه‌ی له گزۆزی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت و پێش خۆ كوشتنیشی په‌یامێكی به‌جێهێشتووه تێیدا ده‌ڵێت"داوای لێبوردن ده‌كه‌م، به‌ڵام ئازاری ژیان زیاتره له خۆشییه‌كه‌ی، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی هیچ خۆشییه‌ك له ژیاندا نابینم، خه‌مۆكم، بێ مۆبایلم، بێ پاره‌م بۆ كرێ، بێ پاره‌م بۆ خانه‌واده‌كه‌م، بێ پاره‌م بۆ قه‌رزه‌كانم... پاره، من راوده‌نێرم به‌و یادگارییه زیندووانه‌ی كوشتن و تورِه‌یی و ئازار، منداڵی برسی و به ئازار.. ئه‌و شێتانه‌ی عه‌شقی كوشتنن، زۆرینه‌یان له پۆلیس و جه‌لاده‌كانن".
PUKmedia ئاماده‌كردنی / ھێمن بابان ره‌حیم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
05:44 PM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
08:01 PM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07