riklam

سه‌عدی پیره‌: PUKmedia ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی میدیایه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:25 PM - 2019-01-22
.

.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی یه‌كێتی به‌بۆنه‌ی 16 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia ه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌............

بەبۆنەی شانزەھەمین ساڵیادی دامەزراندن و پەخشی ھەواڵ و زانیاریەکانی ماڵپەری (پی یو کەی مێدیا)لە ناخەوە گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و پەیامنێران و كارمه‌ندانی تەکنیکی ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستە دەکەم.

ماڵپەڕی(پی یو کەی مێدیا) بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی ئاسمانی میدیای کوردی بەگشتی و میدیای ئەلیکترۆنی بەتایبەتی دادەنرێت، لەماوەی رابردوودا بەھۆی لێھاتوویی و شارەزایی ستاف و کارمەندەکانی لە مەیدانی رۆژنامەگەری ئەلیکترۆنیدا و خێرایی لە گەیاندنی ھەواڵ و زانیاریەکان و پابەند بوونیان بە ئیتیکی کاری میدیایی و کردنەوەی بەش و زمانی جیاجیا لە ماڵپەرەکە خزمەتێکی زۆری بە کاروانی رۆشنبری و راگەیاندنی کوردی گەیاندووە، لاپەرەیەکی زێڕینیشی لە مێژوویەکی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تۆمارکردووە، ھەر زوو بووە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ناوخۆ و دەرەوە.

ھەمیشە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ وەفدە بیانیەکان و کونسول و نوێنەرایەتی ووڵاتان سەبارەت بە رەوشی سیاسی و ئابووری و سەربازی ھەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە ئاماژە بە ماڵپەری(پی یو کەی مێدیا) دەدەن، ئەمەش جێگای شانازیە بۆ ھەموو لایەکمان و نیشانەی ئەوەیە کە ئەو ماڵپەرە بۆتە جێگای متمانە و سەرچاوەیەکی گرنگی ھەواڵ و زانیاریە باوەڕ پێکراوەکانە، بۆیە بە بەبایەخەوە بەدواداچوونی بۆدەکەن.

لەلایەکی تریشەوە،(پی یو کەی مێدیا) سەرباری ئەوەی ماڵپەری فەرمی (ی ن ک)ه ھاوکات سەکۆیەکی ئازادی قەڵەمە سەربەخۆکان بووە، ھەمیشە بڵندگۆی دەنگ و رەنگی جیاواز و رەخنە و رەخنە لەخۆگرتن بووە کە ئەمەش بە یەکێک لە شانازیەکانی ئەو ماڵپەڕە ئازیزە ئەژمار دەکرێت، ھیوادارم ئە شێوازی کارکردنە بەردەوام بێت.

جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی کارمەندانتان دەگووشم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، سڵاو و رێز و خۆشەویستیشم بۆ ھەموو ئەو کەسانەش ھەیە کە لەمێژووی ئەو شانزە ساڵەدا لە یەکێک لە وێستگەکانی تەمەنی (پی یو کەی مێدیا) خزمەتیان کردووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەگشتیەکانی ی ن ک

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket