riklam

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمارو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

عیراق 04:28 PM - 2019-01-09
.

.

ئەمڕۆ 9ی كانونی دووەمی 2018، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو لەكۆبوونەوەیەكدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عیراق و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان عیراق و ئەمریكا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

سەرۆك كۆمار لە میانەی ئەو پێشوازیەدا كە وەزیری دەرەوەی عیراق ئامادەی بوو تەئكیدیكردەوە كە ئەم ناوچەیە پێویستی بە گفتوگۆ و لێكگەیشتنێكی تازە هەیە لەنێوان تەواوی پێكهاتەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی و نەهێشتنی بارگرژیی و چەسپاندنی دۆخێكی ئارام كە لە خزمەتی گەلانی ئەم ناوچەیەدا بێت بەگشتی، سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی عیراق و ئەمریكاش سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی ئەو پەیوەندیە كرد لە نێوان هەردوو وڵات، هاوكات پەرەپێدان و پێشخستنیشی لە هەموو بوارەكاندا بەپێویست زانی بەتایبەت بەشداریكردنی ئەمریكا لە بنیادنانەوەی عیراق و سەرپێخستنەوەی ئابووری و بوژاندنەوەی ژێرخانی وڵات و باشتركردنی توانای سەربازی.

هەروەها سەرۆك كۆمار بەبایەخەوە باسی لەو پشتیوانییە كرد كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەڕووی سیاسی و ئەمنیەوە لە عیراقی كردووە، بەتایبەت لە جەنگی دژ بەتیرۆر و سەركەوتن بەسەر گروپی تیرۆرستی داعشدا.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سوربوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ هێشتنەوەو بەهێزكردنی پەیوەندییەكی تایبەت لەگەڵ عیراق لەهەموو ئاستەكاندا، هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەكەشی بۆ بەگژاچونەوەی داعش و مەترسی  تیرۆرستان بە گشت لە عیراق و تەواوی ناوچەكە دووپاتكردەوە.

پۆمپیۆ روونیشكردەوە ئەمریكا عیراق بەهاوبەشێكی گرنگ و ستراتیژی دەزانێت لەزۆربەی بوارەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی، سەبارەت بەبواری ئابووری و بازرگانیش وزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامادەی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەشداریكردن لەوەبەرهێنان و پرۆسەی بنیادنانەوەی عیراق و بەتایبەتیش شارە تازە ئازاد كراوەكان.

PUKmedia 

 

o21.jpeg

o22.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket