riklam

چى لاى كێ قسه‌ى قۆڕه‌؟

بابەتی گۆڕاو 02:28 PM - 2018-12-19
.

.

چى لاى كێ قسه‌ى قۆڕه‌؟

× به‌خوا ئیتر پێم ناخورێ/ لاى دایه‌ گیان.
× عێراق چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى نه‌بوو/ لاى بوشى كوڕ.
× معاویه‌ خه‌لیفه‌ى موسڵمانانه‌/ لاى شیعه‌.
× به‌ قورعان پاره‌م پێ نىیه‌/ لاى دایكى مناڵه‌كان.
× ئیسلام به‌ ئاشتى و ئینساندۆستى بڵاوبووه‌ته‌وه‌/ لاى داعش.
× وه‌رزشیش و پارێزیش ئه‌كه‌م كه‌چى وه‌زنم دانابه‌زێ/ لاى دكتۆر.
× پێویسته‌ زیاتر بایه‌خ به‌زمانى كوردى بده‌ین/ لاى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
× ته‌جمیلم نه‌كردووه‌، هه‌ر خۆى به‌ ته‌بیعى وایه‌/ لاى خه‌سوو.
× گۆشتى سوور بۆ كۆلیسترۆڵ خراپه‌/ لاى كه‌بابچى.
× بابه‌ گیان ئێره‌ هه‌ولێره‌ ئه‌سته‌مبوڵ نىیه‌/ لاى كوردماكس.
× كێ؟ سكرتێره‌كه‌م؟ به‌سه‌رى خۆم خزمم نىیه‌ به‌ سى ڤى وه‌رگیراوه‌/ لاى موراجیع.
× ئه‌خلاق شه‌رته‌/ لاى سافیناز.
× خاشقچى به‌ قه‌زاوقه‌ده‌ر كوژرا/ لاى ئه‌ردۆغان.
× حساباتى نه‌وته‌كه‌ له‌ ئاوى شه‌و پاكتره‌/ لاى میلـله‌ت.
× حكومه‌تى هه‌رێم ئاگاى له‌ خشه‌ى مار و مێرووه‌/ لاى ئێران و توركیا.
× به‌رخى نێر بۆ سه‌ربڕین باشه‌/ لاى به‌رانێكى نێرباز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket