riklam

ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌وامی ئێوارانی ئه‌مڕۆی كرده‌ پشوو

کوردستان 10:19 AM - 2018-12-06
.

.

ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارینه‌وه‌، ده‌وامی ئێوارانی ئه‌مڕۆی كرده‌ پشوو.

له‌سه‌ر بڕیاری سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6-12-2018 ده‌وامی ئێوارانی قوتابخانه‌و خوێندنگاكان كرایه‌پشوو.

بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دوای ئه‌وه‌ هات كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی گه‌رمیان داوایكرد به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی باران و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو ده‌وامی ئێواران له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان، بكرێته‌ پشوو.

ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه‌ هاتن و بڕیاریدا ده‌وامی ئێواران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بكرێته‌ پشوو.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی زۆری رێژه‌ی باران بارین له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌ترسییه‌كانی لافاو، سەڵاح کوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (6/12/2018) له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌وامی ئێوارن رابگیرێت و ببێت به‌ پشوو.

وتیشی:دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی سنوره‌كه‌ش له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌ك باران دروست بووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket