riklam

ڕێکخستنەکانی نۆرنبێرگ كۆبونه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:16 PM - 2018-12-03
.

.

لەدرێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا ڕۆژی 2ی کانونی یەکەمی 2018 دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا، ڕێکخستنەکانی کەرتی نۆرنبێرگی بەسەرکردەوەو لەگەڵ بەشێک لەرێکخستنەکانی ئەو کەرتەدا کۆبوەوە.

وێڕای ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان کامەران ڕەووف بەرپرسی کەرتی ڕێکخستنی نۆرنبێرگ لەوتەیەکی کورتدا گرنگی وبایەخی کۆبونەوەکەی خستەبەرچاو جەختیشی لەگەشەپێدان و چرکردنەوەی هەوڵەکان کرد لەپێناوی ڕێکخستنێکی پتەو بەشێوەیەک لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای خەباتی دەرەوەدا بگونجێت.

دواتر بەرپرسی کۆمیتە لەمیانەی چەند تەوەرێکدا تیشکی خستە سەر هەلومەرجی دوای کۆچی دوایی هەڤاڵ مام جەلال و ژیانی رێکخراوەیی و ڕەوشی عيراق و کوردستان وقەیرانە سیاسی وئابوریەکان، لەبەشێکیتری قسەکانیدا هەلومەرجی دوای ڕیفراندۆم و بەرکەوتەکانی ڕونکردەوەو پێشی وابوو یەکێتی لەشانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی پاردا شکستی بەپیلانێکی گەورەهێناو خەونی نەیارانی لەتەفروتوناکردنی هێزەکانی یەکێتی و ئاوارەکردن و کاولکردنی هاوشێوەی عەفرینی لەکەرکوک پوچەڵکردەوەو چەندین لایەنی گرنگ و بەڵگەنەویستی تری خستەبەرچاوو وتیشی دواتر لەهەڵبژاردنەکاندا جارێکیتر کەرکوکیەکان وەلامی دەمشکێنی مەکینەی پرۆپاگەندەو تۆمەتبەخشینەوەکانیان دایەوەو کوردستانیەتی کەرکوکیان پاراست وسەلماندەوە.

بەرپرسی کۆمیتە باسی لەهەلومەرجی دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداری لەبەغداو پرسی سەرۆک کۆمار وەک ئیستحقاقێکی کوردو یەکێتی کردو  سیاسەتی یەکێتی ڕاشکاوانە دوپاتکردەوەو وتی ئێمە بەشداری وەک بەشداری ناکەین بەڵکو دەبێ بەشداریکردنەکەمان شەراکەتێکی ڕاستەقینە بێ و ئەو بەرنامەیەی کەبەڵێنمان بەخەڵک داوە بتوانین جێبەجێی بکەین.

بەرپرسی کۆمیتە وردەکاری زۆری لەسەر هەر یەکێک لەو تەوەرانە بارگاوی بەچەندین نمونە خستەبەرچاوو جەختیکردەوە یەکێتی بوون شەرەفەو ئایندەی کوردو دیموکراسی بەستراوە بەبەرنامەی یەکێتیەوە لەو ڕوانگەیەوە داوایکرد رێکخستنەکان باشتر لەجاران کاراتر لەڕابردو بەپێی هەلومەرجی ئەمڕۆ درێژە بەکارو چالاکیەکانیان بدەن و باوەش بۆ هەموو ئەوانە بکەنەوە کەڕۆژانە لەسەرتاسەری ئەوروپاو ئەڵمانیادا دەگەڕێنەوە ناو ڕیزەکانی یەکێتی و ئەزمونەکانیش سەلماندیان پێگەو هێزی یەکێتی چیەو وتیشی تەنانەت ولاتانی ئەوروپی و ئەمریکاو دنیاش ئەو ڕاستیەیان لابەرجەستە بووە کە یەکێتی هێزی ڕاستەقینەی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان و هێزی پێشمەرگەش سونبولی خۆڕاگری و تێکشکانی تیرۆرستانە.

هەر لەکۆبونەوەکەدا بایز عەبدولرەحمان ڕاپۆرتی بەشی ڕێکخستنی خوێندەوەو سەبارەت بەپرسەکانی ڕێکخستن و هەڤاڵان ڕاو سەرنجی خۆیان خستەبەرچاوو لەو بارەیەوە داوای ئیلتیزامی زیاتری کردو ڕاو بۆچونەکانی بەشی ڕێکخستنی خستەبەرچاوو دوا خستنی کۆبونەوەکانیشی گەڕاندەوە بۆ هەلومەرجە کانی ناوخۆو پرسی یەکێتی و ئاستەنگ و کێشەکانی بەوردی دەستنیشانکرد.

لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسی کۆمیتەو بەرپرسی کەرت و بەشی رێکخستن و بەشێک لەهەڤاڵان چەندین پرسی رێکخراوەیی و سیاسی و ڕەخنەو پیشنیارەکانی خۆیان کردە بابەتی گەرمی گفتوگۆیەکی بابەتیانەو پێشنیارەکانی خۆیان خستەبەرچاو.

لەوانە "مەهدی کەرکوکی"یەکێک لەکادرە بەشداربوەکان وتی بۆ وەلامی ئەوانەی باسی شانزەی ئۆکتۆبەر دەکەن دەڵێم ئەگەر کەسانێک ڕاستبێت ئەو کارەیان کردبێت لەناو یەکێتیدا من وەک کەرکوکیەک داوا دەکەم لەکەرکوکدا هەریەکێک لەوانە پەیکەری ئاڵتونیان بۆ دروست بکرێت چونکە نەیان هیشت کەرکوکمان لەدەست بچێت و بکرێتە عفرین و خەڵکەکەی ئاوارەکەن و هێزەی پێشمەرگەش تەفروتوناکرێت و یەکێتی و کەرکوک دابڕن لەیەکترو خەونەکانی تورکیاو نەیارانی یەکێتی و کورد بێتەدی.. هەرلەمیانەی کۆبونەوەکەدا چەند هەڤاڵێکیتر ئامادەیی خۆیان نیشاندا لەگەل دەستەی کارگیردا هاوکاربن و قۆناغێکی نوێی کاری ڕێکخراوەیی دەستپێبکرێت.

PUKmedia ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ڕیکخستنی ئەڵمانیا

20181202_143142.jpg

20181202_143245.jpg

20181202_145648.jpg

20181202_145713.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket