riklam

دواهه‌مین وته‌كانی خاشقچی له‌كاتی كوشتنیدا ئاشكرا ده‌كرێت

جیهان 08:40 AM - 2018-11-12
.

.

رۆژنامه‌نووسێكی دیاری توركیا زانیاری ورد له‌سه‌ر ساته‌وه‌ختی كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی له‌ناو بینای كونسوڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ ئاشكرا ده‌كات.

 

نه‌زیف كرمان به‌رپرسی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركیا، به‌كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری راگه‌یاندوه‌:" كاسێتێكی ده‌نگی له‌لای هێزه‌كانی پۆلیسی توركیایه‌ كه‌ دواهه‌مین ساته‌كانی كوژرانی خاشقچی ئاشكرا ده‌كات".

 

رونیشكرده‌وه‌:" له‌كاتی كوشتنیدا په‌نایان بۆ خنكاندن  بردوه‌و كیسه‌یه‌كیان كردوه‌ته‌ سه‌ری و  له‌دواهه‌مین رسته‌یدا كه‌ وتوویه‌تی، خاشقچی  هاواری كردوه‌و ووتوویه‌تی:" ئه‌م كیسه‌یه‌ له‌سه‌رم لابه‌ن خه‌ریكه‌ ده‌خنێكم،له‌ترسی خنكان ئازار ئه‌كێشم".

 

رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی دوای دیارنه‌مانی له‌ 2-10-2018 له‌ناو بینای كونسوڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ، دوای ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك حكومه‌تی سعودیه‌ كوشتنی راگه‌یاند.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket