ململانێكان هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ی كورد له كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ریپۆرتاژ 01:16 PM - 2018-11-04.
به هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌توانراوه رێژه یاسایی ئه‌نجومه‌ن ته‌واوبكرێت و پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه دابنرێت، له به‌رانبه‌ریشدا پارێزگاره به وه‌كاله‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك كه له پشكی عه‌ره‌به، هه‌وڵی ته‌عریبكردنی شاره‌كه ده‌دات و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه موسڵ و كه‌ركوك فه‌رامۆش ده‌كات
به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستانن و به‌فه‌رمانی حزبه‌كه‌یان و به بیانووی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ نێو ئه‌نجومه‌نه‌كه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به خشكه‌یی ناوه‌ناوه هه‌ندێك به‌رپرسی بۆ كه‌ركوك ده‌نێرێته‌وه كه تا ئێستا ئه‌جێندا و مه‌به‌ست له گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاشكرانه بووه.
یه‌كێك له بیانووه‌كانی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ نێو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و شاره‌كه، ده‌ڵێن شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه داگیركراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی پارتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری رابردوو له كه‌ركوك نه‌كات، له كاتێكدا له ناوچه‌كانی موسڵ زۆر به چڕی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كرد، كه له‌وێش هه‌مان هێز حوكمی شاره‌كه ده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی پێشووش قایمقامی شه‌نگال و باره‌گا حزبییه‌كانی پارتی گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌نگال و وه‌ك قایمقامیش وتویه‌تی :” له‌لایه‌ن سوپا‌و حه‌شده‌وه ده‌پارێزرێن”.
داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك ده‌كرێت
داوا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت.
دیلان غه‌فور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه:” یاداشتێكمان به ئیمزای 54 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاجیاكان خستۆته‌ر به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی تایبه‌ت به‌ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:” بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان بۆ به‌ستنی كۆبونه‌وه‌كه به‌ده‌ستهێناوه‌و چاڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌كانی بكاته‌وه‌و ئه‌و پرسه‌ش بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد
دلێر عه‌بدولقادر، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی (ی.ن.ك) له كه‌ركوك رایگه‌یاند:” یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت و له هه‌وڵه‌كانیشی به‌رده‌وام ده‌بێت”.
دلێر عه‌بدولقادر، وتیشی:” ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بهاتنایه‌ته‌وه بۆ نێو ئه‌نجومه‌كه‌و رێكه‌وتنێك له نێوان یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه هه‌بوایه، به‌تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه، به ئاسانی ده‌توانرا پارێزگارێكی كورد بۆشاره‌كه له‌نێوان خۆیان دابنێن، بێئه‌وه‌ی كورد بۆ دانانی پارێزگار پێویستی به هیچ لایه‌نێكی دیكه هه‌بێت”.
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، باسی له‌وه‌شكرد:”ته‌نها رێگا بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆببێته‌وه‌و نیسابی یاسایی ته‌واوبكات و ئه‌وكاته كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگار هه‌ڵبژێرن”.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه پارتی ده‌یه‌وێت، له كاتی رۆیشتنی پارێزگاره‌كه به وه‌كاله‌ته‌كه‌ی ئێستا بۆ په‌رله‌مانی عێراق، قایمقام وه‌ك پارێزگار ده‌ستبه‌كاربێت كه له پشكی پارتییه، دلێر عه‌بدولقادر وتی:” نازانم بۆ ئه‌و قسانه پشت به چ بنه‌مایه‌كی یاسایی به‌ستراوه، یاخود چ رێنمایی و رێكه‌وتنێك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من بزانم ده‌بێ كاتێك پارێزگاری به وه‌كاله‌تی ئێستای شاره‌كه كه رۆیشت، له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پارێزگارێك دابنرێت، پێش ئه‌وه‌ی به‌غدا وه‌كو ئه‌مری واقع یه‌كێك وه‌ك پارێزگار بنێرێت یاخود بڕیارێك ده‌ر بكات”.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد:” باشترین هه‌وڵیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده ، ئه‌گه‌ر رێكنه‌خرێته‌وه دووچاری كێشه‌ی زۆر خراپ ده‌بینه‌وه”.
گۆڕان پشتگیری هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك ده‌كات
محه‌مه‌د نه‌سره‌دین، سكرتێری مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ركوك رایگه‌یاند:”ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ركوك تێیكه‌وتووه، كاتێك كه كورد بۆ خۆی ئه‌و توانایه‌ی نییه له رووی سه‌ربازییه‌وه رووبه‌ڕووی حكومه‌تی عێراق بێته‌وه، تاكه رێگه‌چاره‌ش ئه‌وه‌یه كورد بۆ خۆی به رێكاره یاساییه‌كان هه‌ستێت”، ئه‌وه‌شیختسه‌روو:”ئه‌مڕۆ له توانایدایه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كه‌ركوكیان جێهێشتووه، ئه‌گه‌ر راستگۆبن له‌گه‌ڵ پرسی كه‌ركوكدا، ئاماده‌ی دانیشتن بن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵێ باشترین رێگاچاره ئه‌وه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه دابنرێت”.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د نه‌سره‌دین، باسی له‌وه‌شكرد:”پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای دیاریكردنی پارێزگارێكی كورده‌وه، روویه‌كی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆشاره‌كه بگێڕینه‌وه‌و رێگریش بین له‌و شاڵاوه نوێیه‌ی ته‌عریب كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كه‌ركوكه‌و رێگریش بین له‌وه‌ی كه دژایه‌تی كورد‌و مافه ره‌واكانی ده‌كات”.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شه‌نگال و نه‌هاتنه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك، سكرتێری مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی:” ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ر بیانوویه‌كیان هه‌بێت بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك، ده‌بێ به هه‌مان چاوی شه‌نگال ته‌ماشای كه‌ركوك بكه‌ن، چۆن ئاماده‌ن بۆ شه‌نگال گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداو لایه‌نه شیعه‌و سوننه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئیداره‌كه‌ی خۆیان به ئیداره‌یه‌كی شه‌رعی ده‌زانن بۆ شه‌نگال پێمانوایه بارودۆخی كه‌ركوكیش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان خزمه‌ت به‌وه بكه‌ن كه ئیداره‌یه‌كی كوردی بۆ شاره‌كه بگه‌ڕێته‌وه‌و پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه دابنرێت”.
پارتی كه‌ركوك ده‌كاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه حزبییه‌كانی خۆی
هاوكات سكرتێری مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” ئه‌مه دووفاقی سیاسییه، ناڕاستگۆییه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك كاتێك كه هێزێك له‌و شوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاته حزبییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی داده‌نیشێت، ئه‌وكات حه‌شدی شه‌عبی به داگیركا‌ر نازانێت و به‌ڵكو به پارێزه‌ری ده‌زانێت، به‌ڵام له كه‌ركوكدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیاره كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له ئاست ئه‌وه‌دا نییه، ئه‌وه‌نده‌ش متمانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوكی نییه، تائێستاش نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتێكی حزبی خۆی له كه‌ركوكدا هه‌بێت ، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسییه كه پارتییه، كه‌ركوك ده‌كاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبییه‌كانی خۆی، كه‌ركوك و شه‌نگال لای ئێمه خۆشه‌ویستن، گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ كه‌ركوك كارێكی زۆر گرنگه”.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كان له دانانی پۆستی پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه، وتی:” سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كه تا ئێستا له كه‌ركوك ماون و وه‌ك پارتی كه‌ركوكیان جێنه‌هێشتووه، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مێژووییان له‌سه‌ره، دانانی پارێزگارێكی كورد ئه‌گه‌ر له یه‌كێتی بێت یاخود له هه‌ر لایه‌نێكی تر بێت، مانای دیاریكردنی ئه‌و پارێزگاره خزمه‌تكردنێكه به كوردی شاره‌كه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی، كاتێك كه ئه‌و پارێزگاره شێوازێك ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، ئه‌ركی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانه پاڵپشتی ئه‌و هه‌وڵانه بكه‌ن، به‌ڵێ ئێمه وه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی‌دا بێت، هه‌وڵی دانانی پارێزگار بێته پێشه‌وه پاڵپشتی ده‌كه‌ین.
تا ئێستا هاتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كگرتوو بۆ ئه‌نجومه‌ن نه‌بۆته بریار
گه‌لاوێژ جه‌باری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له باره‌ی ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیستی برایه‌تی كه تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه، رایگه‌یاند:” له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بۆته بڕیار، هیوادارین بێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه دابنێین”.
له باره‌ی نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی، كه چه‌ند زیانێكی به هاوڵاتیانی شاره‌كه گه‌یاندووه، جه‌باری وتی:” بێگومان به نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ بڕیاری ئه‌نجومه‌ن هه‌یه خه‌رق كراون له‌لایه‌ن پارێزگاری به وه‌كاله‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن كارا بێت چاوخشاندنه‌وه به هه‌ندێ بڕیار هه‌یه ده‌بێ بكرێت، به ته‌ئكید خه‌ڵكی كه‌ركوك زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن”.
یه‌ك (یه‌كگرتوو) دوو ئاراسته‌ی جیاواز
وتیشی:” له‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌ن دابنیشێت و كارا بێت، ده‌توانێت چ پارێزگار بێت یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك كه كارێكی نایاسایی یاخود گومانێكت لێی هه‌بێت، بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێت، پێشتریش ئه‌و رێكاره یاساییانه كراون، ئه‌وه كارێكی سروشتییه‌و له توانای ئه‌نجومه‌ندا هه‌یه”.
له باره‌ی نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی بۆ نێو ئه‌نجومه‌نه‌كه، هاوكات یه‌كگرتووی ئیسلامیش بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، گه‌لاوێژ جه‌باری وتی:” پێویسته حزبه‌كه‌یان وه‌ڵامی بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌بێت، ئه‌وان ئه‌ندامی حزبێكی ترن، ده‌بێ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بۆچی ئه‌ندامه‌كانیان بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، دوانیان ده‌وام ده‌كه‌ن و یه‌كێكیان ده‌وام ناكات”.
هه‌روه‌ها له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، گه‌لاوێژ جه‌باری، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:”تائێستا ئێمه ده‌وام ده‌كه‌ین و هاتوچۆی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین و هیچ مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌رمان نییه”.
پارتی به پاسه توركییه‌كه گه‌ڕایه‌وه
پێشتریش، شوان داودی، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له گۆشه‌ی له ژێر چاویلكه‌وه، نوسیبووی :” دوای بلڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا له رێككه‌وتن نزیكبۆته‌وه، له‌و هه‌فته‌یه‌دا پارتی به خشكه‌یی ده‌ستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كرد له شاره‌كه.
داودی باسی له‌وه‌شكردبوو:” دوای ئه‌وه‌ش كه پارتی بێ‌ئومێد بوو له‌وه‌ی كه چیتر یه‌كێتی چاوه‌ڕێی ناكات و ئه‌و دانوستانانه راناگرێت و ناكشێته‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه له رێگه‌ی توركیاوه ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌كه دروست بكات.
شوان داودی ده‌شڵێت:” یه‌كێتی هیچ كات لاری نه‌بووه له به‌شداری پێكردنی پارتی له ئیداره‌دانی شاره‌كه به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی، به‌ڵام خۆشتر بوو هاتنه‌وه‌ی براده‌رانی پارتی بۆ شاری كه‌ركوك و به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی سیاسی شاره‌كه له رێگه‌ی ته‌وافوقی كوردی و لیستی برایه‌تی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌وه بوایه، نه‌ك له رێگه‌ی توركیا‌و به‌ره‌ی توركمانییه‌وه، كه گومان لای خه‌ڵكی كه‌ركوك له ته‌وقیت و مه‌رامی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان دروست ده‌كات.
شه‌نگالییه‌كان دژی چوونه‌وه‌ی قایمقام خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، كاتێك قایمقامی قه‌زای شه‌نگال كه له پشكی پارتییه گه‌ڕایه‌وه بۆ قه‌زاكه، دانیشتوانی قه‌زای شه‌نگال خۆپیشاندانیان دژی هاتنه‌وه‌ی ئه‌نجامداو به ئاشكرا ده‌یانوت:” كه‌سان و هێزێكمان ناوێ كه له 2014 جێیهێشتین و داعش شاره‌كه‌ی داگیركردین “.
PUKmedia هه‌واڵ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
05:44 PM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
08:01 PM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07