riklam

مه‌ڵبه‌ندی سۆران پیرۆزبایی له‌ قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:09 PM - 2018-10-22
.

.

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی قوباد تاڵه‌بانی وڪاندیده‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی یه‌كێتی، ئـاسۆس عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی (ی.ن.ك) بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی و كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ده‌قی پیرۆزبایه‌كه‌  
پربه دل پیرۆزبای له هه‌ڤاڵی خوشه‌ویست قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆڪی لیستی یه‌ڪێتی ده‌ڪه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ ڪه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ڪه‌ی 30ئه‌یلول بۆپه‌رله‌مانی ڪوردستان به‌ده‌ستی هێنا
ڪه‌توانی له‌سه‌رئاستی كوردستان ده‌نگی یه‌ڪه‌م به‌ده‌ست به‌هێنیت به‌جیاوازیكی زۆرڪه‌رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ( 182551) ئه‌ویش ده‌ری ده‌خات ڪه‌ هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی ڪه‌سایه‌تیه‌ڪی سیاسی سه‌رڪه‌وتووه‌ له‌هه‌رێمی ڪوردستان توانی متمانه‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ڪوردستان به‌ده‌ست به‌هێنیت  به‌و پرۆژه‌ی ڪه‌لیستی یه‌ڪێتیمان داینابوو ئه‌ویش ئارامی و هه‌لی ڪار وخزمه‌ت سۆپاسی ڪه‌سوكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌ڪان و پێشمه‌رگه‌دێرینه‌ڪان ئه‌ندام و لایه‌نگران و هاوڵاتیانی ئازیزی ڪوردستان ده‌كه‌ین كه‌متمانه‌ی خۆیان به‌خشی به‌ یه‌ڪێتی ده‌نگیان دا به‌ حزبی شه‌هیدان، هاوكات خوشحالی خۆم ده‌رده‌برم به‌بۆنه‌ی سه‌رڪه‌وتنی ئه‌و چوار هه‌ڤاڵه‌ی سنوری مه‌ڵبه‌نده‌ڪه‌مان ئه‌وانیش هه‌ڤاڵ جه‌مال هه‌روتی و هه‌ڤاڵ لوقمان وه‌ردی و هه‌ڤاڵ هه‌ژان شه‌هید حسن كوێستانی وهه‌ڤاڵ كاروان گه‌زنه‌ی
  كه‌هیوادارم جێگای متمانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بن به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ره‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی سۆران

 ئـاسـۆس عـه‌لـی
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی (ی. ن.ك)

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket