riklam

خزمانی گوندی سۆتكه‌ له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی درێژه‌ به‌خه‌بات ده‌ده‌ن

ی.ن.ک‌‌ 05:29 PM - 2018-10-10
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10-10-2018 وه‌فدێكی مه‌كته‌بی رێكخستن كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان دلێر ئه‌حمه‌د شوكری و رێبوار ستارو سدیق عه‌زیز ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی رێكخستنی ی.ن.ك، سه‌ردانی گوندی سۆتكه‌یان كردو له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كاك سه‌ردار ئه‌حمه‌د سابیرو خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی رێكخستن بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ خزمانی گوندی سۆتكه‌ی سه‌ر به‌عه‌شیره‌تی میراڵه‌یی بڕیاریاندا له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژه‌ به‌ خه‌باتی كوردایه‌تی بده‌ن، خزمانی گوندی سۆتكه‌ پێشتر و هه‌ر له‌ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه‌ به‌بنه‌ماڵه‌وه‌ له‌ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا خه‌باتیان كردوه‌.

له‌ وته‌یه‌كیشدا سه‌ردار ئه‌حمه‌د سابیر رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك بنه‌ماڵه‌ و عه‌شیره‌تی میراڵه‌یی بڕیارمانداوه‌ له‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی و له‌ سه‌ر رێبازه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال درێژه‌ به‌ خه‌بات بده‌ین و هه‌موو توانامان بخه‌ینه‌گه‌ڕ له‌ سه‌ر رێباز و بیروباوه‌ڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دواتر رێبوار ستار له‌ وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی خزمانی گوندی سۆتكه‌ی كردو ووتی: یه‌كێتی ماڵی هه‌موانه‌و ده‌رگای ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ش هه‌میشه‌ كراوه‌یه‌ بۆ خه‌باتكردن له‌ ریزه‌كانی ی.ن.ك و له‌ سه‌ر رێبازی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ناوی خه‌ڵكه‌وه‌ دروستبووه‌ و هه‌ر له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیشدا ده‌بێت.

دواتریش وه‌ك دیاری، چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام و وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و لۆگۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان پێشكه‌شكردن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket