riklam

ئیمزا لەسەر هەمواری نوێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەكرێت

کوردستان 07:51 PM - 2018-08-15
.

.

 سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئیمزای لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان كرد كە رۆژی 17ی تەموزی رابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا.   

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia ، ئاماژەی بەوەداوە بەپێی حوكمەكانی مادەی یەكەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017، یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەمە 15/8/2018، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی دەكردوە. 

دەشڵێت: سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بەئیمزای دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەو، هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی دەركردوە.

ئەوەش رونكراوەتەوە: هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی رۆژی 17/7/2018، دوای ئەنجامدانی رێككارە یاساییەكانی و گفتوگۆكردنی لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە لە چەندین دانیشتنداو دەنگدان لەسەری پەسندكرا.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوە بەپەیڕەوی ناوخۆ كردوە بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەو ئەركە بۆ پەرلەمانی كوردستان و راشیگەیاندوە ئەمە دەبێتە دەسكەوتێك بۆ ئەوەی باشتر كارەكانی پەرلەمان بەڕێوە بچن.

هەر لەوبارەیەوە، بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاندوە: هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان سەروەرییەكی گەورەیە بۆ ئەو خولەی پەرلەمان و خزمەتێكی گەورە بەكاری پەرلەمان دەكات لە داهاتوودا و دەبێتە جێگەی متمانەی زیاتری خەڵكی كوردستان. 

PUKmedia 

 

 

 

6666.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket