riklam

هه‌ژار زه‌هاوی و گروپی موزیكی لوڕ به‌رهه‌مێكی نوێ تۆمارده‌كه‌ن

ئەدەب وهونەر 10:34 PM - 2018-08-07
.

.

گروپی موزیكی لوڕ و هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی كاری كوێ به‌رهه‌م ده‌هێنن و له‌لایه‌ن كه‌ناڵی خاك تیڤی كاری كلیپی بۆ ده‌كرێت و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی موزیك ده‌كرێت.

له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ نزار زێوێی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی مۆزیكی لوڕ بۆ PUKmedia وتی: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌كه‌م كاری تۆماركراوی هاوبه‌شی گروپی موزیكی لوڕ و هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاویه‌، كه‌پێك هاتووه‌ له‌ گفتوگۆیه‌ك له‌ نێوان ئامێره‌ ژێداره‌كان و ئامێره‌ ریتمیه‌كان، كه‌له‌ سێ جوڵه‌ پێك هاتووه‌و هه‌ر جوڵه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و ئامێرێكی ریتمی وه‌ك سۆڵۆ به‌كارهاتووه‌.

وتیشی: موزیكی به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌لایه‌ن نزار زێوێی و گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا ئاماده‌كراوه‌.

66.jpg

له‌باره‌ی ناوی به‌رهه‌مه‌كه‌شه‌وه‌ وتی، هێشتا ناومان لێنه‌ناوه‌، له‌م نزیكانه‌دا ناوێكی بۆ ده‌دۆزینه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ ستۆدیۆی گروپی موزیكی لوڕ تۆماركراوه‌و هه‌ر خۆشی كاری میكس و ماسترینگی بۆ كردوه‌.

له‌باره‌ی كاركردنیش له‌گه‌ڵ هه‌ژار زه‌هاوی نزار زێوێیی وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كاك هه‌ژار هاووڕێیه‌تیمان هه‌بوه‌و له‌باره‌ی كاری هونه‌ریه‌وه‌ گفتوگۆمان كردوه‌و بڕیاره‌مانداوه‌ كارێكی هاوبه‌ش بكه‌ین و وه‌ك نمونه‌یه‌كی جوان پیشانی دنیای بده‌ین و كارێك بكه‌ین له‌ئاست هونه‌ری جیهانی، بۆیه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ چه‌ند ریتمێكی جیاوازه‌ و هه‌ر ریتمێك پێناسه‌ی ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات.

908.jpg

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌له‌ داهاتوودا كاری هاوبه‌شی تریان له‌گه‌ڵ هه‌ژار زه‌هاوی ده‌بێت.

به‌شداروبانی موزیك له‌م به‌رهه‌مه‌دا ( كۆسار فه‌تاح _ سه‌نتور ، ئه‌فشین جه‌مال _ كه‌مانچه‌ ، گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا _ عود ، نزار زێوێی _ تار ).

هاوكات شادمان محه‌مه‌د ده‌رهێنه‌ر ستافی كاری كلیپی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ بۆ خوێنه‌رانی PUKmedia ناساند، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن خاك تیڤی كلیپی بۆ كراوه‌و ده‌رهێنانی شادمان محه‌مه‌د و مۆنتاژی هه‌رێم نوری و كامێرا سیروان كه‌ریم و روناكی حه‌مه‌ واحید و ماكیاژ رێژین لوقمان، هاوكات له‌ناو یه‌كێك له‌ ستۆدیۆكانی خاك تیڤی وێنه‌ی گیراوه‌.


PUKmedia هاژه‌ باست

080.jpg

6546.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket