riklam

كوردانی تاراوگه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن

تاراوگە‌‌ 11:13 AM - 2018-08-06
.

.

كوردانی تاراوگه‌ تاكو ئێستا ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگیانداوه‌، كۆمسیۆنیش ئاماژه‌ به‌نه‌بوونی تۆماری ده‌نگده‌رانیان ده‌كات.

 

سڵێمان مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌:" کوردانی تاراوگە ناتوانن بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن. 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" تا ئێستا کوردانی تاراوگە تەنھا بۆ یەک خولی پەرلەمانی کوردستان دەنگیان داوە و تەنھا بەشدارییان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کردووە.

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" تائێستا تۆماری دەنگدەرانی تاراوگەیان لەبەردەست نییە و بودجەیەکی زۆریشی پێویستە کە لەتوانای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیدا نییە.

 

PUKmedia كوردسات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket