riklam

كچ و دایكێك له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان

کوردستان 04:41 PM - 2018-07-20
.

.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20-7-2018 كچ و دایكێك كه‌ بۆ مه‌له‌كردن روویان له‌و ده‌ریاچه‌ی دوكان كردبوو خنكان.

خێزانێكی دانیشتووی قه‌زای دوكان كه‌ بۆ خۆفێنكردنه‌وه‌ روویان له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان كردبوو به‌هۆی نه‌زانینی مه‌له‌وه‌ له‌ ده‌ریاچه‌كه‌دا خنكان.

په‌یامنێرمان له‌ قه‌زای دوكان رایگه‌یاند: هه‌ر زوو له‌ لایه‌ن تیمی مه‌له‌وانی قه‌زای دوكانه‌وه‌ ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنرایه‌وه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دوكان كران و پاشانیش ته‌رمه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ سلێمانی كران.

په‌یامنێرمان وتیشی: له‌ ئه‌مساڵدا 8 حاڵه‌تی خنكان له‌ئاوی دوكاندا روویانداوه‌، به‌ڵام له‌ مێژووی قه‌زای دوكاندا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ ئه‌ندامی خێزانێكی دانیشتووی قه‌زاكه‌ له‌ئاودا بخنكێت.


PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket