riklam

كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ كه‌ربه‌لا ئاگریگرت

عیراق 04:27 PM - 2018-07-20
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ربه‌لا گڕیگرت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ربه‌لا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20-7-2018 كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ربه‌لا گڕیگرت و ته‌یمه‌كانی به‌رگری شارستانیش سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: پێده‌چێت كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بێت و تائێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون،

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ته‌قینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌رده‌وامه‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كانیش ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌ تا زیان به‌ هاووڵاتان نه‌گات.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket