riklam

هۆڵه‌ندا.. پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو ئه‌دیبه‌ فه‌تاح به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پرسەنامە 10:32 AM - 2018-07-20
.

.

له‌مڕۆوه‌ 20-7-2018 تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22/07/2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌..
به‌ ناوی ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كان و كۆچبه‌رانی كورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئه‌دیبه‌ فه‌تاح) هاوسه‌ری برای به‌ڕێز كاك ئه‌حمه‌د جه‌باری و برای  به‌ڕێز كاك سه‌ركه‌وت فه‌تاحی چاك ئه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها دایكی به‌ڕێزان (سمكۆ، شێركۆ، هیوا، پێرس و زمناكۆ).

به‌داخه‌وه‌ خوالێخۆش بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 2018-07-18 كاتژمێر 9:40 له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا، پاش پێنج ساڵ له‌ ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له‌ شاری ده‌نهاج كۆچی دوایی كرد و هه‌ر له‌وێش به‌خاك سپێردرا. داواكارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن كۆچكردوو بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆیی و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌.

خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو، له‌مڕۆوه‌ تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 22/07/2018 به‌ كراوه‌یی له‌ ماڵی خۆیان له‌ شاری ده‌نهاخ، بۆ پیاوان و ژنان پرسه‌یان بۆ داناوه‌ له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌.

Wiekstraat 54, 2516 ZA Den Haag

بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پرسه‌كه‌ له‌ رێگای ئه‌م ڤایبه‌ر و ته‌له‌فۆنانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن: 0630390207 (كاك سه‌ركه‌وت فه‌تاحی چاك) و كاك ماردین جه‌باری، 0616807131
 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو

image002.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket