لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردان كۆده‌بێته‌وه
جینۆساید 03:14 PM - 2018-07-09.
ئه‌مڕۆ 9-7-2018 لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی تر، به سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌یه‌كی به كورته‌یه‌ك له‌و دیدار‌و كۆبوونه‌وانه كرد كه له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامیداون و ئه‌و داواكاریانه‌ی كه كردوویه‌تی به‌تایبه‌تی دامه‌زراندنی تاقیگه‌ی DNA و هاوكاریكردنی هه‌رێم بۆ به‌دیكۆمێنتكردن و به به‌ڵگه‌مه‌ندكردن، هه‌روه‌ك باس له هه‌وڵی هه‌ردوو رێكخراوی ICMP و CEJA له‌م بواره‌دا كرا.
دواتر خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار خوێنرایه‌وه‌و خاڵ به‌خاڵ قسه‌یان له‌باره‌وه كرا‌و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه درا. بۆ خاڵی یه‌كه‌م كه تایبه‌تبوو به بڕیاری 2379ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه تایبه‌تبوو به پێكهێنانی تیمی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كانی تیرۆرستی داعش، بڕیاردرا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخرێته به‌رنامه‌ی كار‌و پێشوازی له‌و بڕیاره بكرێت و هه‌روه‌ك هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامان د.ئامانج و د.كرمانج روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌مباره‌یه‌وه دا‌و هه‌روه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌هه‌نده یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م بڕیاره كرا‌و به‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دۆسیه‌دایه له‌ڕووی ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه بڕیاری به‌ستنی كۆنفرانسێكی دا له ماوه‌ی داهاتوودا له به‌شداری شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ، هه‌روه‌ها به‌گرنگ زانرا په‌یوه‌ندی به‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییه بكرێت كه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2379ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێكهێنراوه‌و كاره‌كانی لیژنه‌ی بۆ روونبكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێویست زانرا په‌یوه‌ندی به لیژنه‌ی نیشتمانی تایبه‌ت به‌و كه‌یسه كه له عیراق پێكهاتووه تا له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، به‌ڵام دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی باڵا بڕیاریدا به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌شداری له یادی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی بكات كه بڕیاره له 3-8 به‌ڕێوه‌بچێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07