هێز و باڵاده‌ستی له زمانی جه‌سته‌ی دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆندا
ریپۆرتاژ 02:52 PM - 2018-06-19.
لینكی به‌شی دوازده‌هه‌م
به‌شی سیازده‌هه‌م
نوسینی: هاوكار ره‌فیق ره‌حمان
شاره‌زا له زمانی جه‌سته و را‌هێنه‌ری باوه‌ڕپێكراو له په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكی بۆ فێركردنی جێبه‌جێكاری
پێشه‌كی
دوو سه‌ركرده‌ی به‌هێز و كاریگه‌ر، هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری تره‌مپ، خولیایی جه‌نگ و شه‌ڕانگێزی له گوتاریاندا دژ به‌یه‌كتر ڕه‌نگیدایه‌وه، به‌جۆرێك به زمانی چه‌ك و موشه‌ك و ئه‌تۆم، دژ به‌یه‌كتر لێدوانیان ده‌دا، سه‌ختبوو بڕوابه‌وه بكرێت، ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه هه‌ڕه‌شه و زمانه تونده‌كه‌یان، بۆ ته‌وقه‌كردن و زه‌رده‌خه‌نه بگۆڕن. به‌ڵام له دواجاردا تره‌مپ و كیم دوای 70 ساڵ له هه‌ڕه‌شه و لیدوانی زبری میدیایی له ته‌نیشت یه‌كتره‌وه دانیشتن و ده‌ستیان خسته ده‌ستی یه‌كتره‌وه، به‌مه‌ش ئه‌و گوته‌زایه جارێكی تر سه‌لمینرایه‌وه كه ده‌ڵێت (له سیاسه‌تدا هیشتێك مه‌حاڵ نیه).
زمانی جه‌سته‌ی ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه زیاتر له هه‌رباسێكی تر بووه‌ته جێی بایه‌خی میدیاكانی جیهان، به‌تایبه‌تی میدیا بیانیه‌كان، پێش به‌ریه‌ككه‌وتنی ترمپ و كیم، به تیمی شاره‌زا بۆ شرۆڤه‌ی زمانی جه‌سته‌یان خۆیان ئاماده‌كردبوو،میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش نه‌یانتوانی بیلایه‌نی بپارێزن و زۆرینه‌ی شیكارییه‌كانیان لیدان بوو له تره‌مپ، لای خۆشمان زۆر به هه‌ڵه له لایه‌ن به‌شێك له شاره‌زا وه‌همیه‌كانه‌وه، شیكاری بۆ كرا، بۆیه ئێمه لێره‌دا،جیاواز له هه‌موو شیكارییه باوه‌كان به وردی شرۆڤه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م دیداره ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تیش سێ دیمه‌ن به وردی شیده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌وانیش بریتین له سه‌ره‌تای یه‌كتربینینه‌كه، له‌گه‌ڵ ساتی دانیشتنه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر میدیاكاندا، له كۆتایشدا ساتی واژۆكردنی ڕێكه‌تنه‌كه‌یان شرۆڤه ده‌كه‌ین.
شه‌ڕی هێز و زاڵده‌ستی له یه‌كه‌م ته‌وقه‌كردندا
كیم جۆن ئون، حه‌وت خوله‌ك پیش پێش هاتنی تره‌مپ گه‌یشته شوێنی كۆبونه‌وه‌كه، له هۆتێل كاپێلا له دوورگه‌ی سێنتۆسا. ترمپ له‌مه‌ودایه‌كی دووره‌وه، (كه نزیكه‌ی ٣ مه‌تر ده‌بوو)،له‌به‌رده‌م شه‌ش ئاڵای وڵاته‌كه‌ی و كۆریای باكوردا، ده‌ستی درێژكرد بۆ ته‌وقه‌كردن، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیه‌تپاكی و ده‌رخستنی هه‌ستێكی گرنگیپێدان ده‌رده‌كه‌وێت، یان وه‌ك ده‌ربڕێنی هه‌ستێكی باش بۆ بینینی كیم، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به‌یه‌كتر ته‌وقه‌یه‌كی گه‌رم و به‌هێز له نێوانیاندا ڕوویدا، كه ته‌مه‌نی ته‌وقه‌كه نزیكه‌ی 13 چركه بوو، ئه‌مه‌ش هه‌م هه‌ستێكی گه‌رم و ئه‌رێنی هه‌م خواستی كیشمه‌كێشم و سه‌پاندنی هێزی له‌خۆیی گرتبوو.له‌م ته‌وقه‌كردنه‌دا هه‌ردوولایان له‌هه‌وڵی سه‌پاندنی هیزی یه‌كتردابوون، تره‌مپ به‌هێزێكی زۆره‌وه ده‌ستی كیمی ده‌گوشی، له‌گه‌ڵیشیدا به‌هێز و جێگریه‌وه له چاوه‌كانی كیمی ده‌ڕوانی، كیم جۆنگیش وه‌لامدانه‌وه‌یه‌كی باشی ته‌وقه‌كه‌ی تره‌مپی هه‌بوو، ڕێگه‌ی نه‌دا تره‌مپ شپرزه‌ی بكات، هه‌روه‌ها به كۆنتاكتی چاوی وه‌لامی تێڕوانینه به‌هێزه‌كانی تره‌مپی ده‌دایه‌وه، لیره‌دا كیم سودی له ستراتیژی سێكۆشه‌ی زاڵ بینی، كه سه‌یركردنی به‌رامبه‌ره له شیوه‌ی سێگۆشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردووچاو و ناوچه‌واندا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، تره‌مپ له یه‌ك چركه زیاتر نه‌توانێت ده‌ست بگرێت به قۆڵی كیم جۆنگه‌وه، چونكه كیم به ڕوانینێكی توند و جوله‌یه‌كی به‌هێزی سه‌ری ئاگاداری تره‌مپی كرده‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێن له‌مته‌وقه‌كردنه‌دا هه‌ردوكیان به هێزێكی یه‌كسان و متمانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌كیان ئه‌ویتر لاواز بكات.تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ته‌وقه‌كردنه‌كه ئه‌وه‌بوو، كه‌متر نواندنی پێوه‌دیاربوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سروشتی ته‌وقه‌كردنی تره‌مدا پێشتر بینیومانه، بۆی ه‌ده‌توانین بڵێن، بڵێن زیاتر له‌هه‌رته‌وقه‌كردنێكی تری تره‌مپ نه‌ستی و سروشتی بوو، له‌ن پاڵ هیزی و متمانه‌دا، تامه‌زرۆیی و جدیات له‌م ته‌وقه‌كردنه به‌ڕوونی دركی پێده‌كرا.
ترامپ و قۆرخكردنی شوێنی ستراتیژی
به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌واندا شوێنی ستراتیژی بۆ تره‌مپ دانرابوو، ئه‌و لای ڕاستی ئه‌و شوێنه‌وه بوو كه ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ی تیدا ئه‌نجامده‌دا(بێجگه‌له‌وه تره‌مپ له‌سه‌ر جه‌م شوێنه‌كانی تر لای ڕاسته‌وه بوو)، ئه‌م شوێنه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی به تره‌مپ دابوو كه بتوانێت به ده‌ستی چه‌پی قۆڵی كیم بگرێت (هه‌رچه‌نده له‌م ساته‌دا به باشی ئه‌مه‌ی بۆ نه‌چووه سه‌ر)، هه‌روه‌ها له‌مشوێنه‌دا ده‌یتوانی به باشی ده‌ست به‌رێت بۆ پشتی كیم، به‌ڵام كیم به حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌وتبوه لای چه‌په‌وه ئه‌م توانایه‌ی نه‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه ستراتیژییه وای ده‌كرد ڕێنمویی كیم بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ده‌سه‌لاتی تره‌مپ به ڕوونی به‌رجه‌ست ببێت(كه له‌مه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو).
به‌ڵام ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌كی هاوسه‌نگ و باشبوو، چونكه به پیی زانستی زمانی جه‌سته ئه‌گه‌ر حه‌وت بۆ 20 چركه‌ی سه‌ره‌تای یه‌كتر بینین به باشی و گه‌رموگوڕی بچێت به‌ڕێوه ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆیی دیبه‌یته‌كه ده‌بێت، تره‌مپ له‌م ساته‌دا به‌باشی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كیم كرد، كیمیش وه‌ك گوێگرێكی وریا وه‌لامی دایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌هێز ده‌ركه‌وتن بۆی سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو به نیسبه‌ت هه‌ردولاوه.
تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ستی نیگه‌رانی و دڵخۆشی
دوای ته‌وقه‌كردنه‌كه ده‌بینی ڕوخساری تره‌مپ كه‌مێك ئارامتر و دڵخۆشتره، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕوخساری كیم نیگه‌رانیه‌كی زۆر هه‌ستی پێده‌كرێت كه ناتوانێت بیشارێته‌وه، له‌هه‌ندێك دیمه‌نی دواتردا ترمپیش به‌مشێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت. به‌گشتی زمانی جه‌سته‌ی كیم جۆنگ و دۆناڵد تره‌مپ، تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له هه‌ستی بێزاری، دڵخۆشی، نیگه‌رانی، تره‌مپ به زه‌رده‌خه‌نه‌و ده‌ستلیدان و ته‌وقه‌كردنی زۆر و كۆنتاكتی چاو، هه‌ستی دلخۆشی بۆ كیم ده‌نارد، كیمیش به زه‌رده‌خنه گه‌رمه‌كانی و به ده‌ستلێدانه‌كانی له تره‌پ ئه‌م هه‌سته‌ی بۆ دووپات ده‌كرده‌وه(هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ده‌ستلێدان هه‌ژموونی له پشت ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی تره). له زۆرباری تریشدا كیشمه‌كێشم و زاڵده‌ستی له‌نێوانیدا هه‌ستی پێده‌كرا، به تایبه‌تی له كاتی ته‌وقه‌كردنی یه‌كه‌مجاردا، هه‌ستی بیزاریش له ڕوخساری ماتی كیم و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ساخته‌ی تره‌مپ ده‌بینرا، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان به جوڵه‌ی زۆر و ده‌رهێنانی زمان و سه‌یرنه‌كردنی یه‌كتر هه‌ستی نیگه‌رانی یه‌كتریان ده‌رده‌خست. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شاردنه‌وه‌ی راڕاییه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ھه‌ردوو لا له دیداره‌كه‌دا دڵه‌ڕاوكێیان پێوه‌دیار بوو.
كیم گومان له چی ده‌كات
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا له چه‌ندین مه‌شهه‌دا زمانی جه‌سته‌ی كیم، ده‌رخه‌ری گومان و دوودڵی بوو، گومان ته‌نیا له تره‌مپ نا، ته‌نانه‌ت له ده‌وروبه‌ریشی، ئه‌و مه‌رجی دانابوو كه پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی چاودێری بكه‌ن، ته‌نانه‌ت پێداوستییه‌كانی وه‌ك ده‌ستشۆریشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، ڕه‌تیشیكرده‌وه به پێنوسی پرۆتۆكۆل ئیمزابكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه نه‌ده‌كرد كه دانرابوو، له‌سه‌ر میزه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری كه‌می متمانه‌ی كیمه، له زمانی جه‌سته‌شیدا ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
بۆچی كیم نه‌یتوانی به‌سه‌ر تره‌مپدا زاڵ بێت ؟
زۆرجارتره‌مپ به ڕه‌فتاره زبره‌كانی، لێدوانه توند و جوڵه نامۆكانی، سنوری پڕۆتۆكۆلی سیاسی و ڕێسا و ئه‌ته‌كییه‌تی دبلۆماسیش تێده‌په‌رێنێت، به‌ڵام له‌م به‌ریه‌كه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ كیم، تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی بوو، هاوشێوه‌ی جاره‌كانی هیچ سنوربه‌زاندێكی تۆمار نه‌كرد.به‌لام به‌گشتی تره‌مپ براوای ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بوو، هه‌رچه‌نده كیمیش لاواز ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، هه‌میشه هه‌وڵیده‌دا وه‌ك سه‌رۆكیكی متمانه‌به‌خۆ و به‌هیز ده‌ربكه‌وێت، له‌مه‌شدا به ئاستێكی باش سه‌ركه‌وتووبوو، به‌لام نه‌یتوانی گه‌مه‌كه له تره‌مپ بباته‌وه، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نه‌یتوانی له‌به‌رده‌میدا هه‌ست به ئاسوده‌یی و ساده‌یی بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی چین و كۆریایی باشور كردی.ده‌بیت ئاماژه به‌وه بده‌ین كه تره‌مپ هه‌شت ئینج باڵای له كیم به‌رزتره، پۆشاكه‌كانی و بۆینباخه ڕه‌نگ تێره‌كه‌ی و جسمه به‌هیێز وگه‌وره‌كه‌ی، وایانكرد به‌هیزتر له كیم ده‌ربكه‌وێت، هه‌رچه‌نده كه‌سایه‌تی تره‌مپ له‌سه‌رجه‌می سه‌ركرده‌كانی جهیان جیوازتره، زمانی جه‌سته‌شی به‌هیزی ده‌رده‌كه‌وێت، كه متمانه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیی هه‌یه، له دۆخی نائارامدا ناشڵه‌ژێت، هه‌میشه هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی خۆیی بسه‌پینیت، سه‌رباری ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی تر كه له شوێنی تر ده‌توانین باسی لێوه بكه‌ین.
شاردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیگه‌رانی و بێزاری
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و سه‌ره‌تای گرته ڤیدۆییه بكه‌ین كه تره‌مپ و كیم به‌رامبه‌ر كامێرا‌كان دانیشتوون، ده‌بینن هه‌ریه‌كه له تره‌مپ و كیم هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن، تره‌مپ به جوڵه‌ی ده‌ست وپه‌نجه‌كانی (به‌یه‌كه‌وه‌نوسانی په‌نجه‌كانی و جوله‌كردنی زۆرپێیان) و زه‌رده‌خه‌نه ساخته‌كه‌ی ئه‌م نیگه‌رانیه‌یی به‌یانكرد، جوله‌جوڵه زۆره‌كه‌ی كیم و ڕوانینی بۆ دوور دواتر سه‌یركردنی تره‌مپ واتای نیگه‌رانیه‌كی شاراوه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌كه‌یان لای یه‌كتره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دات نیگه‌رانیه‌كان بشارنه‌وه، به‌ڵام زمانی جه‌سته‌یان لییان ده‌هاته ده‌نگ و ئه‌م هه‌سته كپكراوه‌ی ده‌خسته‌ڕوو.
نێشانه‌ی قه‌له‌قبوون به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كیمه‌وه
هه‌ر له كاتی دانیشتنه‌كه‌دا، زیاتر له جارێك كیم له ناكاو به پێكه‌نینێكی گه‌رم هه‌ستی دلخۆشی، ڕێز و قه‌له‌قی دوباره ده‌كرده‌وه، له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی هاتبووه پیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ بێت، به‌ڵام جه‌سته‌ی بچوك و كێشی زۆری یارمه‌تینه‌دا له‌وه‌ی به‌هیزتر له تره‌مپ ده‌ربكه‌وێت، ته‌نانه‌ت له‌م دیمه‌نه‌دا جۆرێك له قه‌له‌قیشێ پێوه‌دیاربوو، به‌ڵام تره‌مپ، به بورجێكی سه‌ربه‌ره‌وخوار (وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیی)، متمانه‌به‌خۆبوونی سه‌لماند (به‌ڵام ده‌یت ئه‌وه بزانین كه به ناخودئاگا، ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه ناكات، به‌ڵكو زیاتر وه‌ك نواندن یان ڕاستره بڵێم خۆویستانه ئه‌نجامی ده‌دات)، هه‌رچه‌نده، ئه‌م ئاماژه‌یه له زمانی جه‌ستدا به‌وه ناسراوه كه ته‌نیا له كاتی گوێ‌گرتن‌دا به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام تره‌مپ له كاتی قسه‌كردنیشدا به‌كاری ده‌هێیت!. ئه‌گه‌ر زۆرتر وردببینه‌وه ده‌بینن كیم، به‌وردی چاودێری تره‌مپ ده‌كات و له هه‌ندێك چركه‌دا، به سه‌رسامییه‌وه لییده‌ڕوانێت، له هه‌مان كاتیش‌دا به ئاگایه له جوڵه و ده‌ركه‌وته‌ی خۆیی، له پێناو ئه‌وه‌ی لاواز ده‌رنه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ڕووخساریشی گۆڕاوه و به ڕوونی عاره‌قی پێوه‌دیاره، ئه‌مه‌ش له دوو گریمانه زیاتر نیه یان كه‌شی شوێنه‌كه گه‌رمه، یان كیم له قه‌له‌قی و بیزاریدا ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ر ڕوخساره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له كاتێكدا تره‌مپ ڕوخساری ساف و بی عاره‌قه، كه‌واته گریمانه‌ی دووه‌م. زیاتر له ڕاستییه‌وه نزیكه.
شانازییه‌كانی ئه‌م یه‌كتربینینه بۆ هه‌ردوولا
له‌م ده‌ركه‌وته‌یه‌دا تره‌مپ به جوله‌كانی و به ده‌ربڕینه زاره‌كییه‌كانی، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی جارێكی تر كۆنتڕۆڵ وبه‌ڕێوه‌بردنی دۆخه‌كه بهێنێته‌وه ژیر ده‌ستی خۆیی، هاوشێوه‌ی هه‌موو جاره‌كانی تر، ده‌ستپیشخه‌ری بۆ ته‌وقه‌كردن كرده‌وه، كیم به خێرایی وه‌لامی دایه‌وه، دوای ته‌وققه‌كردنه‌كه‌ش، له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌مدا كیم ڕه‌نگی ڕوخساری گۆڕا، له‌گه‌ڵیشیدا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌رمی نواند، كه ئه‌مه‌ش دوباره‌كردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی و دلخۆشییه‌كه‌ی بوو. له لایه‌كی تره‌وه له ززۆر كاتدا ڕووخساری تره‌مپ هه‌ڵگری مه‌غزایه‌ك بوو، كه هه‌ستی شانازییكردنی پیوه‌دیاربوو، شانازی به دانیشتن و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك كه جیهان وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لێی ده‌ڕوانی، تره‌مپ زیاتر له جارێك به زمانیجه‌سته‌ی پیی وتن ئه‌وی لێی ده‌ترسان له‌مه‌ودوا سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی نیه، ڕاسته‌وخۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌نگافوره له تویگیكی ئارسته‌ی ئۆبامكردبوو نوسیبوو" پیش‌تر ئۆباما وتبووی كۆریای باكوور گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین كێشه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئیر كێشه نییه. ئه‌مشه‌و به ئارامی بخه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێن، كیم سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی چاوی به تره‌مپ بكه‌وێت، كارێك كه باوك و باپیری نه‌یانتوانی ئه‌نجامی بده‌ن، تره‌مپ هه‌زاران میلی بڕی تا گه‌یشته لای كیم، ئه‌مه پیش یه‌كتر بینینه‌كه خاڵی به‌هێز بوو بۆ كیم، به‌لام له‌ساتی یه‌كتر بینینه‌كه‌دا هێزی زمانی جه‌سته‌ی تره‌مپ ئه‌و بابه‌ته‌ی له بیر خه‌ڵكی برده‌وه.
له ته‌وقه‌كردنه‌كاندا ده‌ستی تره‌مپ له ژیره‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ر خۆیی زاڵده‌سته!
هه‌رچه‌نده زۆرێك ده‌كه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه كه پییانوایه، تره‌مپ به‌م ته‌وقه‌كردنه ده‌كه‌وێته دۆخی ملكه‌چییه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا پیچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، تره‌مپ به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی نیه‌تی باش لای به‌رامبه‌ر ده‌ره‌خسێنت، به‌ڵام گوشینه‌كه‌ی به جۆرێكه شوێن په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی كیم به‌جێ ده‌مه‌ێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كیم ده‌سته‌كانی خرتر و قه‌ڵه‌ترن ئه‌مه به‌روونی له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵیشیدا ده‌ستی كیم ڕاده‌وه‌شێنێت، ئه‌مه‌ش بیجگه له فریودانی به‌رامبه‌ر به دلخۆشییه‌كی ساخته هیچێ تر نیه، چونكه ئه‌وه‌ی زاڵده‌سته تره‌مپه نه‌ك كیم.
ده‌بێت ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو، كه تره‌مپ له سه‌رجه‌می ته‌وقه‌كردنه‌كاندا،زۆر به‌باشی خاتری كیمی گرت، ده‌ستگوشین و ڕاكێشانه‌كه‌ی به‌ره‌ولای خۆیی، كه‌متر بوو به‌راورد به ده‌ركه‌وته‌كانی تری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكاكنی تری جیهان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یابان (شێنزۆ ئابی) و سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا (ئیمایۆل ماكرۆن) بینیمان، كه مه‌ودای ته‌وقه‌كردنه‌كه و هێزه‌كه‌ی زیاتر بوو.
له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی كولتوری ئه‌مریكا و كۆریای باكور
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت، كه كولتوری ئه‌مریكا و كۆریای باكور، له زۆر بابه‌تدا له‌یه‌كتری جیاوازن، له ئه‌مریكا كۆنتاكتی چاو، نیشانه‌ی گه‌یاندنی په‌یامێكه كه سۆز و خۆشه‌وستی و ڕاستگۆیی تێدایه (به‌مه‌رجێك نه‌گاته چاوتێبڕێن)، به‌لام له كۆریای باكور، له كاتی قسه‌كردندا كه‌متر كۆنتاكتی چاو بوونی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كیمدا به‌رجه‌سته‌بوو، كه له كاتی قسه‌كردندا سه‌یری زه‌وی ده‌كرد، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نێكی كه‌متریان هه‌یه، به‌لایانه‌وه جۆرێك له زیاده‌ڕه‌ویی بێ ڕێزییه ئه‌گه‌ر له چاوی به‌رامبه‌ر یڕوانن(چونكه كیم 39ساڵ له تره‌مپ بچوكتره)، هه‌رچه‌نده كیم به ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته‌ی پشتگوێ نه‌خستبوو، به‌ڵام به پێی پیوستیش نه‌بوو، كه ئه‌مه‌ش زیاتر بابه‌تێكی كولتورییه نه‌ك نێشانه‌یه‌كی نه‌رێنی.
هه‌روه‌ها له كۆریادا زه‌رده‌خه‌نه‌ی فراوان كارێكی پۆزه‌تیڤ نیه، وه‌ك دانپێدانانه به خراپی و گه‌مژه‌یی، بۆیه زه‌رده‌خه‌نه‌كانی كیم، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆتاییان پیده‌هات، هه‌رچه‌نده واتای پشتی پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌كانی كیم، بۆ ڕووپۆشكردنی هه‌سته‌ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درا، یان وه‌ك نیشانه‌ی ڕێز بۆ به‌رامبه‌ر، له زۆركاتێشدا نیشانه‌ی دڵخۆشی و قه‌له‌قیش تێدابوو.
ئه‌و هه‌موو ته‌وقه‌كردنه زۆره بۆ ؟
له‌هه‌مان گرته ڤیدۆییدا، تره‌مپ قاچی ڕاستی به‌ره‌و لای كیم و كیمش قاچی چه‌پی به‌ره‌و لای تره‌مپ سوڕاندووه، ئه‌مه له ساده‌ترین مانادا، واتای ئه‌وه‌یه دڵیان لای یه‌كتره و نیشانه‌یه‌كیشه بۆ گرنگیپێدان. هه‌روه‌ها تره‌مپ زیاتر سه‌یری كیمی ده‌كرد، به تایبه‌تی كاتی قسه‌كردن، یاخود ئه‌وكاته‌ی كه قسه‌كانی كیمی بۆ وه‌رده‌گێڕدرا.بابه‌تێك كه زۆر نامۆ بوو ته‌وقه‌كردنه زۆره‌كانی تره‌مپ بوو، له‌گه‌ڵ كیم، ته‌نیا له ساتی واژۆكردنی یاداشتنامه‌كه‌دا سێ جار ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كیم كرد، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو، كه تێیدا سێ جار ته‌وقه‌كردن بكێرێت، ده‌شێت دیسانه‌وه ئه‌ه‌ش تامه‌زرۆیی و هه‌ستی دڵخۆشی بێت به بینینی كیم.
ده‌ستتدان له پشتی یه‌كتر په‌یامێكی تری شاراوه
ده‌ستدانه‌كانی تره‌مپ له پشتی كیمی زۆربوون، به‌شێكی زۆریان واتایی دڵنایی و ڕێزبوون، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له كۆتایی ئیمزاكردنی یاداشتنامه‌كه‌دا بینرا، له كاتی هه‌ستانیاندا كیم وه‌ك هه‌ستی دڵنیایی و ڕێز به هێواشی به‌یه‌كجار ده‌ستی له پشتی تره‌مپ دا، به‌ڵام تره‌مپ یاداشته ئیمزاكراوه‌كه‌ی له ده‌ستی چه‌په‌وه گواسته‌وه بۆ ده‌ستی ڕاست، پێش چوونه ده‌ره‌وه، به دووجار كیشای به پشتی كیمدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێت، ئافه‌رم گوێڕایه‌ل و ئاقڵیت، هه‌رچه‌نده كیمیش چه‌ندجارێك ده‌ستی بۆپشتی تره‌مپ برد، به‌ڵام كه‌متر نیشانه‌ی هێز و ئاراسته‌كردنی تێدابوو، هه‌رچه‌نده ده‌یوست ئه‌م په‌یامه گه‌یه‌نیت، به‌لام تره‌مپ لێزانتر بوو، كیم كه‌متر بوێری هه‌بوو.
ده‌رئه‌نجامی كۆتایی
هه‌رچه‌نده تره‌مپ زیاتر متمانه هێز و توانای هه‌بوو، به‌ڵام خاڵی نه‌بوو له نیگه‌رانی و قه‌له‌قی، هه‌رچه‌نده كیم نه‌یتوانی به‌سه‌ر تره‌مپدا زاڵ بێت، به‌ڵام باشتر له هه‌موو ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ به‌ره‌وڕووبوون مامه‌ڵه‌ی كرد.
به‌ڵام ده‌بیت ئه‌وه‌ش بلێین كه تره‌مپ فشاری له كیم نه‌كرد، بگره به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، كیمیش وه‌ڵامی ئه‌م ڕێزه‌ی به‌باشی دایه‌وه، هه‌رچه‌نده كه‌مترین قسه‌یكرد به‌ڵام گوێگرێكی باش بوو، له زۆر كاتیش‌دا به‌تایبه‌تی له ده‌ستبردن بۆ پشتی تره‌مپ و وه‌ستانه ڕێكه‌كه‌ی و پیشكه‌وتن و وه‌رسوڕانی و ته‌وقه‌كردنیدا، توانی بوونی خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز بسه‌لمینیت، هه‌روه‌ها جوله و ڕه‌فتاره‌كانی كیم، زیاتر ڕه‌سمی بوونی پێوه‌دیاربوو، به‌جۆرێك له ئه‌ته‌كێتی سیاسی‌دا به‌رجه‌سته‌كه‌رێكی باشبوو، به‌لام به‌گشتی نه‌یتوانی به‌سه‌ر تره‌مپدا زاڵ‌بێت، تره‌مپ وه‌ك زاڵده‌ست و به‌رێوه‌به‌ری كۆبونه‌وه‌كه ده‌رده‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت هه‌ر خۆیشی كیمی ڕێنمووی ده‌كرد، كه ئه‌مه له‌لایه‌ك وه‌ك ڕێز و له له‌یه‌كی تریشوه‌ك خاڵی هێزبوو بۆ تره‌مپ.
كیم وه‌ك كورێكی لاسار له‌به‌رده‌م باوكێكی سه‌رشێیتدا ده‌رده‌كه‌وت، تره‌میش وه‌ك هه‌میشه هێزی به‌رێوه‌بردن و ئاراسته‌كردنی به‌رجه‌سته‌ده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك مێركل و شینزۆئابی و ماكرۆن، كیمی هه‌راسان نه‌كرد. ئه‌گه‌ر وه‌ك وه‌ك گه‌مه‌یه‌ك ئه‌م یه‌كتربینینه بشوبهێنین، ئه‌وه به دڵناییه‌وه گۆڵه‌كانی تره‌مپ له كیم زیاترن، هه‌رچه‌نده كیمیش زمانێكی جه‌سته‌ی لاوازی نه‌بوو. به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر بێت و نمره بۆ هه‌ر یه‌كیكیان دابنێن ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه، تره‌مپ له ده، نۆ زیاتری قابیله، كیمیش 7 بۆ هه‌شتی قابیله.
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25