riklam

كونسوڵی ئه‌مریكا چوونی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ به‌غدا به‌رز ده‌نرخێنێت

کوردستان 06:32 PM - 2018-06-13
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 13-6-2018 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ كین گرۆس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم‌ و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌ دیدارێكدا، مه‌لا به‌ختیار بارودۆخی كوردستان ‌و عیراق ‌و هه‌ڵبژاردن ‌و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی ته‌وافقی‌ و سیاسه‌تی لایه‌نه‌كان ‌و گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌ روانگه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ بۆ كونسوڵی ئه‌مریكا روونكرده‌وه‌.

راشیگه‌یاند: لامان گرنگه‌، كورد به‌شێك بێت له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق، له‌سه‌ر بنه‌مای رێسای هه‌ڵبژاردن ‌و ده‌ستورو یاسا‌و دوا بڕیاره‌كانی دادگای ده‌ستووری.

روونیشكرده‌وه‌، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌، له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكین پێكهاته‌كه‌ی فراوانی ئاسۆیی بێت ‌و بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌ و پێكهاته‌كانی عیراق بێت، نه‌ك حكومه‌تێكی ستوونی ‌و مه‌ركه‌زی ‌و تایه‌فه‌گه‌ری.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كورد هه‌قی خۆیه‌تی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن‌ و ده‌ستوری خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌مه‌یش نایه‌ته‌دی، به‌بێ‌ به‌شداری راسته‌قینه‌ له‌ حكومه‌ت ‌و جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كان.

مه‌لا به‌ختیار دووپاتیشیكرده‌وه‌، وه‌ك یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانین، چوونی كورد به‌ یه‌كگرتوویی بۆ دانوستان له‌ به‌غدا به‌تایبه‌تی یه‌كێتی ‌و پارتی به‌ گرنگ ده‌زانین.

كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌شی زۆری بۆچوونه‌كانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕو سیاسه‌تی یه‌كێتی هاوڕابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كورد به‌ یه‌كگرتوویی بچێته‌ به‌غدا بۆ دانوستان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی ‌و پارتی. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی له‌ناو پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بن.

هه‌روه‌ها كونسوڵی ئه‌مریكا ستایشی چوونی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ری چوون بۆ به‌غدا به‌ یه‌كگرتوویی ‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق به‌گرنگ زانی.

داواشیكرد، یه‌كێتی له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامبێت بۆ هێنانه‌دی یه‌كریزی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌تا حكومه‌تێكی نیشتمانی فراوان پێكدێت.

PUKmedia تایبه‌ت

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket