riklam

مووچه‌ی پله‌باڵاكان كه‌مده‌كرێته‌وه‌و فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كرێت

ئابوری 04:35 PM - 2018-06-04
.

.

ئه‌مڕۆ 4-6-2018 یاداشتێك ئاماده‌كراوه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌و ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی پله‌ باڵاكان و فه‌رمانبه‌ران.

د.عزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی و یاسایی كۆبووینه‌وه‌و یاداشتێكمان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌ تاووتوێی بڕگه‌و بڕیاره‌كانمان بكات.

له‌باره‌ی یاداشته‌كه‌وه‌ وتی: داوامان كردووه‌ مووچه‌ی پله‌ باڵاكان كه‌مبكرێته‌وه‌و له‌ به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی زیادبكرێت.

وتیشی: په‌رله‌مانتارانمان سه‌رپشككردووه‌ له‌ ره‌زامه‌ندبوونیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینبوونیان، واتا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك رازی بێت مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت فۆڕم پڕبكاته‌وه‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌رنه‌گرێت كه‌ بۆی دیاری ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌ت و به‌پێی یاسا ده‌ستكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket