كاندیده‌كانی لیستی 162 له‌نه‌ینه‌وا په‌یامی مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتووه
ی.ن.ک 04:51 PM - 2018-05-02.
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتی له نه‌ینه‌وا: كاندیده‌كانی یه‌كێتی په‌یامی مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتووه بۆ خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا
ئەمجارە ده‌نـگی یه‌كێتی له نەینەوا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو زیاتر دەبێت
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی له‌و پارێزگایه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت. راشیده‌گه‌یه‌نێت، كاندیده‌كانی یه‌كێتی هه‌مان په‌یامی مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتووه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی نهینهواو ئه‌وان جێگای بڕوا‌و متمانه‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ن.
حسێن حه‌سه‌ن نه‌رمۆ سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا رايگه‌یاند: ئێمه وه‌كو لیستی 162ی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌ئكید له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ پارێزگایه‌كی وه‌ك نه‌ینه‌وا كه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌بێكی تێدایه، بۆیه لیستی یه‌كێتی وه‌ك پێشتر له لایه‌ن مام جه‌لال-ه‌وه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه، بۆیه له‌كاتی ده‌رچونی تیمهكی یه‌كێتی له‌و هه‌ڵبژارنه له به‌غدا كارده‌كه‌ین بۆ مافی ئه‌و پێكهاتانه.
وتیشی: هه‌روه‌ها لیستی 162ی یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات پارێزگای نه‌ینه‌وا بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان بۆیه كارده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایه، خه‌ڵكی موسڵیش باش ده‌زانن كه له رابردوو یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان چۆن داكۆكیكار بووه له مافه‌كانیان، بۆیه جه‌ماوه‌ری موسڵ به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی ده‌نگدان بێت و ده‌نگ به لیستی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان ژماره 162 بده‌ن.
سه‌رۆكی لیستی 162ی موسڵ راشیگه‌یاند: دوای روخانی رژێمی به‌عس له 2003 ئه‌وه یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان بووه به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵك بووه، له‌و ماوه‌یه‌ش جگه له پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی عیراقی، یه‌كێتی له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزهگایه ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌مه‌ش هیچ جیاوازییه‌كی له‌نێوان پێكهاته‌كان نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێستا له‌ناو جه‌ماوه‌ری شاری موسڵ و ده‌وروبه‌رین خه‌ڵكی هه‌ستده‌كات كه یه‌كێتی له رابردوو چۆن هاوكارو پشتیوانی خه‌ڵكی بووه، بۆیه به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن، كه لیستی 162ی شه‌هیدان و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكه.
باشی له‌وه‌شكرد: ئێمه سه‌رجه‌م كاندیده‌كانمان كه ژماره‌یان 59 كاندیده خه‌ڵكی به‌تواناو پسپۆڕن و جگه له كورد نوێنه‌ری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانی تێدایه‌و هیچ جیاوازیه‌كمان له‌نێوانیان نه‌كردووه، بۆیه كاندیده‌كانی لیستی 162ی یه‌كێتی جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی موسڵن و دڵنیاین كه ده‌نگی یه‌كێتی له‌و سنووره زیاتر ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
05:44 PM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
08:01 PM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07