ساڵیادی كۆچي دوایی كاروان عوسمان كرایه‌وه
ئەدەب وهونەر 10:34 AM - 2016-10-09.
دوێنێ 8-10-2016 له قاوه‌خانه‌ی كلتوری له سلێمانی ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند كاروان عوسمان كرایه‌وه.
له‌و ئێواره‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری سلێمانی ئاماده‌بوون و گروپی موزیكی رێ باند و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك یاده‌كه‌یان پیرۆزكرد.
كاروان عوسمان بناسه.....
هونه‌رمه‌ند كاروان عوسمان، ناوی ته‌واوی (كاروان عوسمان تۆفیق)ه، له‌ساڵی 1968 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه. پله‌كانی خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه‌و ئاماده‌یی پیشه‌سازی ته‌واوكردووه، به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی ״كامه‌ران عوسمان״ی برای ״كاروان عوسمان״، كاروان له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی هه‌موو ساڵێك به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچووه‌و خوێندكارێكی زیره‌ك بووه.
كامه‌ران ده‌ڵێت: ئه‌وه‌نده‌ی دایكم باسیده‌كات كاروان منداڵێكی له‌سه‌رخۆ بووه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی جوان بووه‌و كه‌سێك نه‌بووه ببێته هۆی بێزاركردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی.
״له‌بانگبێژییه‌وه بۆ گۆرانیبێژ״
ناوبراو سه‌باره‌ت حه‌زو خولیای كاروان بۆ موزیك‌و هونه‌ر ده‌ڵێت: ״له‌ساڵی 1986 له‌شاری به‌غداد ڤیستیڤاڵێكی گه‌وره ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ر (18) پارێزگاكه‌ی عێراق، له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا كاروان به‌یه‌كه‌می ئامێری (عود) هه‌ڵبژێردرا״. كامه‌ران عوسمان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد سه‌ره‌تا كاروان به‌ئامێری كه‌مان ده‌ستیپێكردو دواتر ده‌ستی دایه ئامێری عود.
ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تاكانی ده‌نگخۆشی‌و به‌هره‌ی گۆرانی لای كاروان عوسمان، كامه‌ران ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌كاروان به‌بانگدان له‌مزگه‌وتێكی سه‌یدسادقدا ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌تا كامه‌ران ده‌ڵێت: ״به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌وامه‌كه‌ی باوكم بۆ سه‌یدسادق، ماڵمان چووه سه‌یدسادق، رۆژێك له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی سه‌یدسادقدا كاروان بانگی فه‌رموو خه‌ڵك ده‌نگی ئه‌ویان زۆر به‌لاوه خۆش‌بوو ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاروان دنیای هونه‌رو گۆرانی لێبكرێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت دوو ساڵ دوای ئه‌و بانگدانه سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری ده‌ستپێكرد״.
ئیدی كاروان له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا ״ولیه‌م یوحه‌نا״ه‌وه، ده‌ستیكرد به‌خوێندنی مۆسیقا‌و له‌چالاكی قوتابخانه‌كاندا به‌شداری ده‌كرد، پاش چه‌ند ساڵێك چووه لای مامۆستایان (جه‌مال سابیر‌و ئیبراهیم سابیر‌و كورده سابیر) كه‌هه‌رسێكیان برا بوون، ئه‌مانه له‌شوێنێكبوون جاران پێیان ده‌وت (مركز شباب) له‌وێ زیاتر په‌ره‌ی به‌فێربونی مۆسیقادا.
سه‌باره‌ت به‌گۆرانی (بابه زووبو به‌جێتهێشتین) كامه‌ران عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاروان ئه‌و گۆرانیه‌ی ده‌قاو ده‌ق بۆ كۆچی دوایی باوكی داناوه. ناوبراو وتی: ״باوكم ساڵی 1983 كۆچی دواییكرد، ئه‌و كاته كاروان له‌ماڵه‌وه نه‌بوو، كاتێك گه‌ڕایه‌وه ئێمه خه‌ریكی شۆردنی ته‌رمی باوكم بووین له‌مزگه‌وت، دواتر كاروان هۆنراوه‌ی (گه‌ڵاوه‌رینی پایز)ی نوسی بۆ مردنی باوكم و ئاوازی بۆ دانا‌و بوو به‌گۆرانی و بڵاویكرده‌وه״.
برای هونه‌رمه‌ند كاروان عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌كاروانی برای زۆر حه‌زی له‌ده‌نگی (حه‌مه ساڵح دیلان و تایه‌ر تۆفیق‌و محه‌مه‌دی ماملێ‌و ره‌فیق چالاك) بووه‌و له‌فارسیشدا زۆر حه‌زی له‌ده‌نگی (داریوش) ده‌كرد. ״داریوش زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه‌و كاری تێكردووه ته‌نانه‌ت له‌رووی ئه‌داكردنیشه‌وه״ كامه‌ران وای وت.
״باوكم به‌قه‌رز گیتارێكی بۆكاروان كڕی״
براكه‌ی هونه‌رمه‌ند كاروان عوسمان ده‌ڵێت: ״كاتێك كاروان چووه چالاكی قوتابخانه‌كان مه‌رجبوو هه‌ركه‌سێك ئامێرێكی مۆسیقی هه‌بێت، ئه‌و كاته باوكم موچه‌خۆربوو، هه‌رئه‌ویش به‌خێوكه‌رمانبوو، واته نه‌یده‌واتنی گیتارێك بۆ كاروان بكڕێت، به‌ڵام دواتر پاره‌ی بۆ قه‌رزكردو گیتارێكی بۆ كڕی״. كامه‌ران عوسمان، ده‌رباره‌ی زۆرێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی رایگه‌یاند كه‌زۆربه‌ی گۆرانی‌و به‌رهه‌مه‌كان له‌ماڵی ئه‌وان‌و كه‌مال محه‌مه‌د تۆماركراون.
كامه‌ران عوسمان له‌سێداره‌دانی كاروانی هونه‌رمه‌ند به‌غه‌درو سیناریۆیه‌كی بێ‌مانا ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت: ״كاتێك كاروان ده‌ستگیرده‌كرێت‌و ده‌برێت بۆ پۆلیسی كه‌ركوك، كه‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه كاروان ده‌بینێت تووشی شۆك ده‌بێت، سه‌یری دهكاتو ده‌ڵێت: ״ئێوه كاروانتان له‌من كردووه به‌رۆسته‌می زاڵ، به‌ڵام وه‌ڵاهی ئه‌مه چۆله‌كه‌یه‌كیش ناكوژێت نه‌ك پیاو״. كامه‌ران عوسمان ئه‌وه‌ی دركاند كه‌ئه‌مه وه‌ك به‌رگریكردن نیه له‌كاروانی برام، به‌ڵكو ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره بووه، وه‌ك دایكم باسیده‌كات‌و خۆی له‌وێ بووه.
كاروان پێش ئه‌وه‌ی له‌سێداره بدرێت چی وت؟
كامه‌ران باس له‌دوا ساته‌كانی كاروانی عوسمانی هونه‌رمه‌ند دهكاتو ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه‌كاروان دوای قسه‌ی دڵی خۆی پێگوتووه‌و له‌هیچیش په‌شیمان نه‌بووه.
ناوبراو ئاوا باس له‌كۆتایی ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دهكاتو ده‌ڵێت: ״دواسه‌ردانمان بۆزیندان له (29ی 9ی ساڵی 1991) بوو، كه‌سه‌ردان ته‌واوبوو، كاروان به‌پۆلیسه‌كانی وت با ئه‌م كوڕه بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك له‌گه‌ڵم بمێنێته‌وه كۆمه‌ڵێك شتی خۆی هه‌بوو دای به‌من‌و وتیشی كامه‌ران ره‌نگه كاتژمێرێكی تر ته‌رمه‌كه‌ی من ببینیت، به‌ڵام زۆر دڵنیام له‌وه‌ی كه‌من پیاوكوژ نه‌بووم.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28 -
سەرۆكکۆمار: عیراق وڵاتی هەمووانە
عیراق 07:22 PM - 2024-04-27 -
شاجوانەکەی خانەقی
بیروڕا 06:22 PM - 2024-04-27 -
چاوێکیشتان لە زۆرینەی فەقیر و فوقەرا بێت
بیروڕا 06:20 PM - 2024-04-27 -
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27