لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی: بكوژانی رۆژنامه‌نووسه‌كه بدۆزرێنه‌وه
کوردستان 10:59 PM - 2016-08-13
.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی دهۆك ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌كاتێكدا رۆژنامه‌نووسان له به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش له به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌واڵ ده‌گوازنه‌وه‌و توشی چه‌ندین ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه. مخابن رۆژی 13-8-2016 هه‌واڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس "وداد حسێن عومه‌ر" ناسراو به "وداد دهۆكی" كه له تۆڕی هه‌واڵی رۆژ نیوز كاری ده‌كرد له شاری دهۆك، له‌كاتێكدا هه‌واڵی تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌مان بیست دیسان برینی زامی بنه‌ماڵه‌كانی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ستی تیرۆر ده‌كولێنێته‌وه. له‌هه‌مانكاتیشدا پێشێلكارییه‌كی راسته‌وخۆی مافی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی رۆژنامه‌نووسییه له‌كوردستاندا.
ئێمه له لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی رۆژنامه‌نووسی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای روژنامه‌نووسانی كوردستان ، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و پۆلیس ده‌كه‌ین، تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و ته‌سلیم به‌دادگای بكه‌ن.
ئێمه پێشتر‌و ئێستا‌و سبه‌ی، هه‌ر داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی پێشێلكارین دژی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئه‌ندامی سه‌ندیكا بێت یاخود نا.
درود بۆ گیانی به‌رزه‌فڕی رۆژنامه‌نووسانی شه‌هید...
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
هه‌ولێر 13-8-2016
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری نەوت داوا دەکات پەرلەمان میوانداریی بکات بۆ روونکردنەوەی پلانەکانی
07:36 PM - 2026-07-21 -
وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری هونه‌رمه‌ند كاوه ئه‌حمه‌د میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمى مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچى خاتوو"سەبریە شەهید کوێخا یابە"
پرسەنامە 11:44 AM - 2026-07-21 -
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

