riklam

پێنج فراكسیۆنه‌كه‌: بكوژانی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی دهۆك سزابدرێن

کوردستان 10:36 PM - 2016-08-13
.

.

پێنج فراكسیۆنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان: بكوژانی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی دهۆك سزابدرێن

ئه‌مڕۆ 13-8-2016 فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی‌ هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا كوژرانی‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رۆژ نیوز كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ دهۆك كوژرا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن و داواكارن كه‌ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ سزابدرێن.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌) به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس (وه‌دات حسێن عه‌لی) و سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین.. ئه‌م رووداوه‌ راستییه‌كمان پیشان ده‌دات، كه‌ ئازادییه‌كان به‌گشتی و ئازادی راده‌ربڕین به‌تایبه‌تی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جددیدان.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت پاراستنی سه‌رو ماڵ و شكۆو ئازادیی هه‌موو هاووڵاتیانه‌و پێویسته‌ له‌ئاست ئه‌م تاوانانه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌و دوور له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی حزبی و سیاسی كاری خۆیان بكه‌ن و سه‌روه‌ری یاسا به‌ به‌رزی رابگرن.

له‌ كۆتاییشدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌: داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌م كه‌یسه‌ ده‌كه‌ین و پێویسته‌ بكه‌رانی ئه‌م تیرۆرو تاوانه‌ بدۆزرێنه‌وه‌و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket