riklam

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هید هوجام سورچی لاده‌درێت

کوردستان 01:03 PM - 2015-03-15
ئه‌مڕۆ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ لادرا

ئه‌مڕۆ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ لادرا

له‌لایه‌ن په‌یكه‌رسازێكی به‌رده‌ڕه‌شه‌وه‌، په‌یكه‌رێك بۆ هوجام سورچی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ دوای به‌دیلگرتنی به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدكرا دروستده‌كرێت و ئه‌مڕۆ 15-3-2015 له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تداو به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هید، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ لادرا.

ئه‌و په‌یكه‌رسازه‌ی كه‌ په‌یكه‌ری شه‌هید هوجامی دروستكردووه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 21 رۆژدا ئه‌و په‌یكه‌ره‌م له‌سه‌ر حسابی خۆم دروستكردووه‌. وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌.

هاوكات برای شه‌هید هوجام به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ربه‌رزین به‌ شه‌هیدبوونی براكه‌مان، چونكه‌ ئه‌و شه‌هیدی كوردو كوردستانه‌.

شه‌هید (هوجام عه‌بدولڕه‌حمان خدر) ناسراو به‌ (هوجام سورچی) له‌ ساڵی (1970) له‌دایكبووه‌، خه‌ڵكی گوندی به‌رده‌رسۆری یه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌شه‌.
له‌ سه‌ره‌تای هاتنی تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی شه‌لالاتی ده‌شتی موسڵ به‌ برینداری به‌دیل گیرا، دوای شه‌ش مانگ له‌ گرتنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌و له‌ رۆژی 26ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدكرا.

PUKmedia  تایف گۆران - به‌رده‌ڕه‌ش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket