}

ئه‌مرۆ یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد ده‌ستپێده‌كات

جیهان 12:14 PM - 2021-07-23

.

ئه‌مرۆ هه‌ینی  یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ  كه‌ گه‌وره‌ترین رووداوی وه‌رزشیه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ستپێده‌كات .

تۆكیۆ ٢٠٢٠ پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی چوار سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یاریگای نیشتمانیی ژاپۆن ده‌ست پێده‌كات و له‌ ٤١  یاری جیاواز ١١ هه‌زار یاریزان له‌ ٢٠٦ وڵاته‌وه‌ به‌شدار ده‌بن .

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ یارییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن  ئه‌نجام ده‌درێن.

عیراق له‌م ئۆلۆمپیاده‌ ته‌نیا به‌ سێ یاریزان به‌شداره‌و ئه‌مرۆش له‌ ریزبه‌ندی ٢٠ـی وڵاتان ئاڵاكه‌یان ده‌شه‌كێننه‌وه‌ .


PUKmedia به‌شی وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو