}

گه‌شتوگوزاری سلێمانی پلانی جه‌ژنی قوربان و پشووه‌كان ڕ‌اده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 10:53 AM - 2021-07-19

.

به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ میوان و گه‌شتیاران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانییان كردووه‌ و چاوه‌ڕ‌ێ ده‌كرێت له‌ ڕ‌ۆژانی داهاتوو ژماره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی پلانی پێویستی هه‌یه‌ و گرنگترینیان خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بینه‌وه‌ :

١- سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی گه‌شتیاری شاری سلێمانی و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری  پشكنینه‌كانیان بۆ هاوینه‌هه‌وار و سه‌یرانگا و هه‌موو شوێنه‌كانی خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌ گه‌شتیاریه‌كان چڕ‌ده‌كه‌نه‌وه‌.

٢- سه‌نته‌ری زانیاری له ڕ‌ۆژانی جه‌ژن و دواتر له‌ رێگه‌ی هێلێكی گه‌رمه‌وه‌ زانیاری پێوێست پێشكه‌ش به‌ گه‌شتیاران  ده‌كه‌ن له‌ ڕ‌ێگه‌ی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ 07725120235 .
 
٣- هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان گه‌شتوگوزار و بازگه‌ و ده‌روازه‌ و فڕ‌ۆكه‌خانه‌ دروستكراوه‌ بۆ ئاسانكاری زیاتر .

٤ -  ته‌واوی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی گه‌شتوگوزاری  پارێزگاكان بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بن .

٥- به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕ‌استه‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی و  به‌ڕ‌ێوه‌چونی كاره‌كان ده‌كات، په‌یوه‌ندی و ئاسانكاری به‌رده‌وامی ده‌بێت  له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ كارگێڕ‌ییه‌ پێویسته‌كان بۆ هاتن و ڕ‌ۆشتنی میوان و گروپه‌ گه‌شتیاریه‌كان چ له‌ سه‌نته‌ری شار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بێت .

PUKmedia به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو