زوبێر عوسمان: هیچ جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ناو یه‌كێتی روو نادات
چاوپێکەوتن 04:48 PM - 2016-12-17.
زوبێر عوسمان؛ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی. ن. ك)، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ) ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه ئێستا لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناو یه‌كێتی هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ده‌ن و هاوكات پێیوایه؛ هیچ جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ناو یه‌كێتی روو نادات و ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت:"ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌كۆی كابینه‌كه‌وه به‌دیلێكی باشتری له پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی له نێو بودجه هه‌یه، ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین".
* ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی (ی ن ك) له دواین كۆبونه‌وه‌یدا، پرۆژه‌یه‌كی بۆ یه‌كخستنی بۆچوونه جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو؟
ــ له كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ژماره (76)ـی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی؛ كه له رۆژی (1 / 9 / 2016) به‌سترا، تاوتوێی دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی كرا و بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی (9) كه‌سی درا بۆ سه‌ردانیكردنی ئاڕاسته جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری، هه‌شت هه‌ڤاڵمان سه‌ردانه‌كانیان ساز ده‌دا و له ئه‌نجامدا سێ سه‌ردانی هه‌ردوو لایه‌نی رازی و ناڕازی و سازكردنی (54) كۆبونه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ئۆرگانه‌كان، كۆمه‌ڵێك ئامانج ده‌سته‌به‌ر كرا و پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاماده‌كرا و له كۆبونه‌وه‌ی (8 / 12 / 2016) پاش تاوتوێكردنی په‌سه‌ند كرا، بیرۆكه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانمان ئاماده‌كرا.
* بۆچوونه‌كان تاچه‌ند له یه‌كتر نزیككراونه‌ته‌وه و سه‌ركرده باڵاكان تاچه‌ند له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانن؟
ــ ئارامیه‌كی زۆر باش دروستبووه، جگه له‌وه‌ی ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی نێوه‌ندگیری هه‌ڤاڵان ده‌كه‌ین، دۆسته‌كانمان و وڵاتانی دراوسێش له‌و نێوه‌نده‌دا بوونیان هه‌یه، ئێستا هه‌ڤاڵان پێكه‌وه داده‌نیشن و یه‌كتر ده‌بینن و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناكۆكیه‌كانیانه‌وه هه‌یه، ئێستا خۆیان باسی ده‌كه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ن.
* كێشه و ناكۆكیه‌كان گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی جیابونه‌وه له‌ناو یه‌كێتی رووبدات؟
ــ به خوێندنه‌وه‌ی من هیچ جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ناو یه‌كێتی روو نادات، هه‌ڤاڵانیش له یه‌كتر ناترازێن، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ئاماده‌مان كردووه، ئه‌گه‌ر بكرێت به نه‌خشه رێگا بۆ ئه‌م قۆناغه، فرسه‌تێكی زێڕین ده‌بێت تا یه‌كێتی له‌م قۆناغه ده‌رباز بكه‌ین و به‌ره‌و كۆنگره بچین كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی حیزبه، ئه‌وكات و سه‌رجه‌م كێشه‌كان یه‌كلاده‌بنه‌وه.
* ئێوه تاچه‌ند ئاگاداری پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بوون كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكرا؟
ــ وه‌فدێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی (22 / 11 / 2016) سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییان كرد و پڕۆژه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ كاتژمێری پێكه‌وه تاوتوێمان كرد، ئه‌وه بوو زۆر به باشی كاریان له‌سه‌ركردو به راستیش ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگه، ده‌كرێت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئومێدی له‌سه‌ر بنیاد بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌وه كه‌ناری ئارامی له رووی داراییه‌وه؛ كه ئێستا بژێوی ژیانی خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمیش شتی باشتری هه‌بێت له‌و پرۆژه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه فراكسیۆنی سه‌وز و هه‌موو لایه‌نه‌كان چاومان له حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه تائێستا به‌شێكی دانه‌بڕاوین له حكومه‌تی عێراق و تا ئه‌و رۆژه‌ی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌و پرۆژه‌یه‌ی یه‌كێتیش شتێك نه‌كراوه بچوكترین شكۆی نه‌ته‌وه‌یی یان خاكی هه‌رێم و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌كه‌دار بكات، بۆیه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌لاغێكیشمان ده‌ركرد و ده‌ستخۆشیمان له فراكسیۆنی یه‌كێتی كرد و سوپاسی فراكسیۆنه‌كانی تریشمان كرد كه هاوكاربوون بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه.
* وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، یاسای بودجه‌ی عێراقیان ره‌تكرده‌وه، واتا پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و سێ لایه‌نه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، ئه‌مه دوفاقی سیاسی ناگه‌یه‌نێت؟
ــ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌كۆی كابینه‌كه‌وه به‌دیلێكی باشتری له پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی له نێو بودجه‌ی عێراق هه‌یه، ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌دیلی باشتریان پێ نه‌بێت و هه‌ر بۆ ئه‌وه بێت شكست به‌و هه‌وڵه بهێنن، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان دابنیشێت و رونكردنه‌وه‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راده‌ستكردنی نه‌وت و هه‌میش بۆ موچه‌و بودجه‌ی به‌كاربردن و خه‌رجیه‌كانی پێشمه‌رگه و داوو ده‌رمان و خۆراك گفتوگۆ بكات.
* ژیانی خه‌ڵك خراپه و موچه‌یان نییه، ره‌خنه له یه‌كێتی ده‌گیرێت به‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه، قسه‌ی جه‌نابتان له باره‌وه ئه‌مه چیه؟
ــ به دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی نه‌ك به‌شداره له حكومه‌ت به‌ڵكو یه‌كێتی داهێنه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه، كه‌س خێری به یه‌كێتی نه‌كردووه و له پرۆسه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا ده‌نگی خۆی هێناوه، به‌قه‌ده‌ر ده‌نگه‌كانی و جه‌ماوه‌ر و شه‌هیده‌كانی به‌شداری له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت كردووه و ئه‌وه‌ی له توانایدا بووبێت كردوویه‌تی و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه به هه‌موو سیاسه‌ته راست و هه‌ڵه‌كانی رازی بێت، ئه‌وه‌ی كاری باش بێت یه‌كێـتی ده‌ستخۆشی لێده‌كات، ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ش بێت به‌هه‌ڵه‌مان زانیووه و به‌شدارنابێت له هه‌ڵه‌كان، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیشی به‌نوێنه‌رانی ئێمه له حكومه‌ت هه‌یه، وه‌ك شه‌خس له حكومه‌ت نیین، به‌ڵكو نوێنه‌ری یه‌كێتین، دواجار پابه‌ندن به بڕیار و پرۆژه‌كانی حیزبه‌وه، بۆیه هه‌ر ته‌مومژێك هه‌بێت یان دوفاقی هه‌بێت كه نوێنه‌رانمان به‌جۆرێك كارده‌كه‌ن و حیزبیش به‌جۆرێك كارده‌كات له‌بنه‌ڕه‌تدا راست نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژیمان هه‌یه و پێكه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌مان به‌شداره له شه‌ری گروپی تیرۆرستی داعش، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه به‌هه‌موو هه‌ڵه‌كانی پارتی رازین و په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ین.
* بۆچی یه‌كێتی كاره هه‌ڵه‌كان له پارتی قبوڵ ده‌كات؟
ــ بۆ خه‌ڵكی كوردستان روونمانكردۆته‌وه؛ كه یه‌كێتی بڕوای پێیه‌تی و له هه‌ڵبژاردنه‌كان كاری له‌سه‌ر كردووه، نوێنه‌ره‌كانمان له حكومه‌تی هه‌رێم پیاده‌یان كردووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌ش قبوڵكردن و قبوڵ نه‌كردن نییه یاخود ناكرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یی و دوو زۆنی و له‌تكردنی هه‌رێم، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت كاربكه‌ین بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد، تا له دوای شه‌ڕی داعش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كان بۆ میله‌ت بچنینه‌وه و ناوچه دابڕێندراوه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێم نه‌ك تازه به‌تازه نێوماڵی كورد تێكبده‌ین و خه‌ڵك حسابمان بۆ نه‌كات و پێمان بڵێن، ناتوانن ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆتان بده‌ن.
* كاڵبوونه‌وه‌یه‌ك به رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌بینرێت، بۆچی؟
ــ ئێمه دوو رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌بووه، رێكه‌وتنێكیان بۆ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی كه جێبه‌جێكراوه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی (17 / 5 / 2016)، كه به‌شێكی جێبه‌جێكراوه و ئه‌وانه‌ی تریشی پێویسته قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ بكرێن، بۆیه رێكه‌وتنه‌كه گرنگ و چاره‌نوسسازه و ره‌نگه به‌شێكی به ته‌نها به ئێمه و گۆڕان جێبه‌جێ نه‌كرێت، چونكه په‌یوه‌ندی به‌كۆی بارودۆخی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، هاوكات كێشه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان و شه‌ڕی داعش و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، هه‌موو بونه‌ته هۆكار بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه كاڵ نه‌بۆته‌وه و هه‌ر له‌م مانگه‌شدا وه‌فدی باڵای ئێمه و گۆڕان كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداو و یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك دنیابینیان هه‌یه و هه‌ر دوولا پابه‌ندی خۆمان به رێككه‌وتنه‌كه خسته‌ڕوو.
* له دوای په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، پارتی زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێكردووه، بۆچوونی راشكاوی ئێوه چییه له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردان و هه‌وڵانه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم ده‌درێن؟
ــ جه‌نابی كاك كۆسره‌ت وه‌ك یه‌كێتی پێشوازی له په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كرد، چونكه ئه‌و په‌یامه‌ی بارزانی له په‌یامه‌كانی تری جیاواز بوو و خوێندنه‌وه‌ی زۆر باشی بۆ ده‌كرێت به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گۆڕانكاری له حكومه‌تی هه‌رێم، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی به‌شێكین له چاره‌سه‌ر و پێشوازیش له پارتی ده‌كه‌ین به‌یه‌ك ئاراسته له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه‌و گوێبیستی وه‌فده‌كه‌ی پارتی ده‌بین تا بزانین چیمان پێ ده‌ڵێن، ئه‌وكات یه‌كێتی دیراسه‌ی خۆی ده‌كات و هه‌ڵوێست و په‌یامی خۆی ده‌بێت.
* تاچه‌ند له‌گه‌ڵ داخوازی پارتیدان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه و په‌راوێزخستنی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو؟
ــ نه‌خێر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، دامه‌زراندنی كابینه‌ی حكومه‌تی بنكه‌فراوان بیرۆكه‌ی یه‌كێتی بووه و كارمان له‌سه‌ر كردوه، ئێستاش به‌هه‌مانشێوه تا ئه‌م كابینه‌یه كۆتایی دێت ده‌بێت حكومه‌ت به بنكه‌فراوانی بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیین.
PUKmedia سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی هه‌واڵ
هەواڵی زیاتر
-
سکاڵای دوو ژنی لەدادگای فیدراڵی کێشرایەوە
08:31 PM - 2024-05-13 -
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
07:48 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
02:50 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
01:04 PM - 2024-05-13
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:15 AM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
03:41 PM - 2024-05-13
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
02:44 PM - 2024-05-13
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
01:07 PM - 2024-05-13
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
12:24 PM - 2024-05-13
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانتان بێت !(ی،ن،ك) خەتابار مەکەن ،
بیروڕا 05:34 PM - 2024-05-13 -
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 03:41 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
کوردستان 02:50 PM - 2024-05-13 -
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
عیراق 02:44 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری کرد
ی ن ک 02:21 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
کوردستان 01:04 PM - 2024-05-13 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
کوردستان 12:24 PM - 2024-05-13