جه‌میل خدر عه‌بدال: ئێزدییه‌كان له وڵاتی خۆیاندا به دوای هیوادا ده‌گه‌ڕێن
چاوپێکەوتن 11:23 AM - 2016-10-30.
له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدانی (كوردستانی نوێ) به‌خه‌م‌و كوڵی ئێزدییه‌كان‌و تیشك خستنه سه‌ر برینه ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌كه‌یان، زنجیره چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شنگال‌و ده‌وروبه‌ریی‌و كه‌سانی به‌ئاگا له دۆخی كوردی ئێزدی ده‌كات، جه‌میل خدر عه‌بدال لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شنگال كه كه‌سێكی شاره‌زاو نزیك له‌خه‌می ئێزدییه‌كانه، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی داینه‌وه‌و به‌كورتی وتی: هێشتا كوردی ئێزدی هه‌ست به‌ئارامی‌و ئاسایش ناكه‌ن له واری خۆیان‌و وتیشی: خه‌ڵكی شنگال كۆمه‌ڵكوژ كران، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هاوكارییه‌كی ئه‌وتۆی خه‌ڵكی سه‌رشاخی شنگالی نه‌كرد. عه‌بدال ئه‌و هه‌سته‌شی نه‌شارده‌وه كه رۆژانه له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه، ئێزدییه‌كان ته‌كفیر ده‌كرێن‌و كه‌سیش لێپێچنه‌وه‌ی لێ ناكات.
*بۆچی باره‌گاتان له شنگال نییه‌و له سێمێل داتانناوه؟ ره‌وشی شنگال هێور نه‌بۆته‌وه یان له‌به‌رئه‌وه‌یه دانیشتووانی لێ نییه؟
-ئێمه سێ باره‌گامان له شنگال هه‌یه، باره‌گای مه‌ڵبه‌ند له سنونێ‌و باره‌گای كۆمیته‌ی سنوونێ‌و باره‌گایه‌كیشمان له شنگال كه باره‌گایه‌كی سه‌ربازییه ئه‌مه جگه له‌دوو ئاسایش.
هۆكاری نه‌بوونی باره‌گا له ناو سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی خه‌ڵك‌و هێشتا هه‌ر وه‌كو شوێنێكی سه‌ربازیی‌و به‌ره‌ی شه‌ڕه‌و شاره‌كه وێرانه‌یه‌و هێشتا هیچ ئاوه‌دانییه‌كی لێ نییه.
به‌ڵام له‌سیمێل باره‌گای مه‌ڵبه‌ندمان هه‌یه بۆ راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانمان‌و شوینێكی ناوه‌نده بۆ ئه‌و هه‌موو كه‌مپانه كه له‌پارێزگای دهۆك‌و زاخۆ تا ده‌گاته ئاكرێ هه‌ن.
ئێمه‌ش ده‌پرسین بۆچی خوارووی شنگال رزگارنه‌كراوه؟
*شنگال رزگاربووه، به‌ڵام خه‌ڵكی شنگال نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆ؟
-جارێ شنگال به‌ته‌واوه‌تی رزگار نه‌كراوه‌ته‌وه‌و خوارووی شنگال كه پێ ده‌ڵێن (قوبله‌ت)، هه‌مووی ماوه‌ته‌وه‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه‌و ئه‌و ده‌ڤه‌ره پێكهاتووه له پێنج كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌وره (سیبا شێخدرێ، گر عزێر، گر زه‌رك، تل بنات، تل قه‌سه‌ب)و به‌ده‌یان گوندی گه‌وره‌و بچووك ماوه ئازاد بكرێن، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه یان ده‌ڤه‌ره‌و رووبه‌رێك‌و ده‌شتێكی زۆر فراوان‌و به‌رینه‌و هێشتا له‌ده‌ستی داعشدایه.
*بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی خوارووی شنگال تائێستا رزگار نه‌كراون، وه‌ك تل به‌نات‌و تل قه‌سه‌ب‌و گر عوزێر و ..تاد؟ تا خه‌ڵكی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه؟
-كه پرسیار ده‌كه‌ین بۆ خوارووی شنگال رزگار نه‌كراوه‌و تائێستا له‌ده‌ستی داعشدایه، پێمان ده‌ڵێن ئه‌مه پلان‌و به‌رنامه‌ی سه‌ربازییه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ری رێككه‌توون‌و ئه‌وان كات‌و ساتی گونجاو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێین كه‌ی بچینه خوارتر، ده‌ڵێن ده‌ڤه‌ری ته‌له‌عفه‌ر كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی شنگال، له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ناگونجێت‌و ده‌ڤه‌رێكی فراوانه‌و ده‌شته‌و هێزی پێشمه‌رگه ناتوانێت بیپارێزێت.
هیچ هاوئاهه‌نگییه‌ك نییه له‌نێوان لایه‌نه‌كان
*بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه جیاوازه له شنگال، ئاماژه‌و نیشانه‌یه‌كی خراپ نییه بۆ ئاینده‌یه‌كی تاریكی شنگال، واته پێتوایه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای ناو شنگال‌و ده‌وروبه‌ری‌و بوونی ئه‌و هێزه چه‌كدارییانه‌ی له‌وێ هه‌یه، ناوچه‌كه له به‌رده‌م مه‌ترسیی پێكداداندا بێت‌و سه‌ره‌نجام ئێزدییه‌كان ببنه قوربانیی؟
-به‌ڵێ، بوونی هێزی جیاواز‌و ناكۆك له‌شنگال جێی مه‌ترسییه بۆ شنگالییه‌كان، دوای 3/8/2014 ره‌وشه‌كه گۆڕاوه‌و هێزو لایه‌ن‌و پارت زۆرن له شنگال، به‌داخه‌وه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك‌و لێك تێگه‌یشتنێك به‌دی ناكرێت، به‌تایبه‌تی له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و (ته‌ڤده‌ی) جاران (پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزدیی)، ئێستا كه له‌ڕووی فكر‌و پراكتیكه‌وه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانن، ئه‌مه جگه له بوونی ئه‌جیندای وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌ناوچه‌كه، ئه‌م تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵییه نه‌ك ته‌نها جێی نیگه‌رانیی ئێزدییه‌كانه، به‌ڵكو جێی نیگه‌رانی خۆمانه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆم وه‌ك ئێزدییه‌ك له شنگال هه‌ست به‌دژواری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌م.
پێشوازیی خه‌ڵك له‌زاخۆوه بۆ سلێمانی له‌بیر ناكه‌ن
*به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هێزه‌وه، ئێزدییه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر هێزو لایه‌نه جیاوازه‌كاندا، ئه‌مه واناكات خه‌می ئێزدییه‌كان زیاتر ببێت‌و ئه‌وله‌ویه‌تی باشتركردنی ژیانیان له ده‌ست بچێت؟
-دابه‌شبوونی ئێزدییه‌كان به‌سه‌ر هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا حاڵه‌تێكی ئاساییه، هه‌رواش ده‌بێت‌و كه‌س ناتوانێت پێكهاته‌ی ده‌ڤه‌رێك رێكبخات له‌سه‌ر یه‌ك بیرباوه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه رێكبكه‌ون‌و هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت‌و ئه‌وه‌ی له به‌رژوه‌ندیی شنگال‌و شنگالییه‌كاندایه بیخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی شه‌خسی‌و حزبییه‌وه.
*له‌دوای كاره‌ساتی شنگال یان فه‌رمانی 74، هه‌ستی ئێزدییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟
-له دوای قه‌تڵوعام‌و جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له شنگال‌و ده‌وروبه‌ری‌و ناوچه‌كانی دیكه، به بۆچوونی ئێمه هه‌ستی ئێزدییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان دوو لایه‌نه‌یه، ئێزدییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی شنگال كه زۆرینه‌ن، باش ده‌زانن كه له3/8/2014 خه‌ڵكی دهۆك‌و زاخۆ‌و ئاكرێ‌و هه‌ولێرو تا ده‌گاته سلێمانی‌و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان چۆن پێشوازییان لێكردن‌و چۆن ده‌رگای ماڵه‌كانیان‌و مه‌كته‌ب‌و مزگه‌وته‌كانیان خسته سه‌رپشت بۆیان‌و چۆن به‌هه‌ستێكی هاونیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و مرۆڤدۆستیی پێشوازییان لێكردن‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته قه‌ت له‌بیرناكرێت، به‌ڵام له رووییه‌كی دیكه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه چۆن گوند‌و شاره‌كانیان ته‌سلیمی ده‌ستی قه‌ده‌ر كرا تا ئاوایان به‌سه‌رهات كه به‌سه‌ریان هات.
1300 خێزان له(سه‌رده‌شت)ن
*من چوومه سه‌ر شاخ، هه‌ستم كرد ئێزدییه‌كان كه‌متر بایه‌خ به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن‌و زۆر بێزارن له هه‌رێم، چ له‌سه‌ر ئاستی ره‌سمیی‌و ده‌وڵه‌تیی، چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیش؟
-به‌ڕێزتان وا هه‌ستتان كردووه كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شاخی شنگال ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، جۆرێك له بێزارییان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حوكمڕانییه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌سته‌و ئه‌م بێزارییه دروست ده‌بێت، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ئه‌و خه‌ڵكه له دۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژین‌و حكومه‌تی هه‌رێم شتێكی ئه‌وتۆی پێشكه‌ش نه‌كردوون، كه هه‌ست بكه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن‌و خۆیان به‌خاوه‌نیان بزانن، به‌ڵكو ته‌نهاو ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌ڕووی مرۆییه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌بوون ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژكردبن‌و كۆمه‌كی كردبن، بۆ ئاگاداریی ئێوه، نزیكه‌ی 1300 یان زیاتر خێزان له‌سه‌ر ئه‌و شاخه ده‌ژین كه پێی ده‌ڵێن سه‌رده‌شت.
ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه خه‌ڵك ده‌گه‌ڕانه‌وه
*له‌ڕێی سحێلا رێگه له‌هێنان‌و بردنی هه‌موو كه‌لوپه‌لێك ده‌گیرێت، ئه‌مه چه‌نده خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌و چه‌نده ناڕازیین؟ بۆ ئه‌م كاره ده‌كرێت؟
-به‌ڵێ له‌سه‌ر رووباری دیجله زاڵگه‌یه‌كی توند دانراوه كه پێ ده‌ڵێن (زاڵگه‌ی سحێله)و به وردی چاودێریی هاتوچۆی هاووڵاتیان ده‌كرێت‌و به‌ئاسانی خه‌ڵك ناتوانێت كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستییه‌كانیان بهێنن‌و ببه‌ن، زۆرجار خه‌ڵكی شنگال گله‌ییان له به‌رپرسان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و رفتارانه‌و له‌دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان باسی ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵك بێزار‌و نیگه‌رانن، به‌ڵام بێسوود بووه‌و خه‌ڵكه‌كه‌مان داماون‌و لێقه‌وماون‌و له‌كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا كراباو تا راده‌یه‌ك خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین كرابایه‌و جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی‌و له یه‌كگه‌یشتن به‌دی بكرابایه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا له‌و ده‌ڤه‌ره، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی شنگال‌و ده‌وروبه‌ری ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر وارو شوێنی خۆیان، به‌ڵام به‌م دڵه‌ڕاوكێیه‌و به نه‌بوونی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك وایان لێكردوون كه ژیانی ژێر خێمه‌و ناو كه‌مپه‌كانیان پێ باشتر‌و خۆشتربێت، وه‌ك له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان‌و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نه‌بێت.
بیانووی ئه‌م توندكردنه‌ی زاڵگه‌ی سحێلا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه رێگا بگرن له دزه‌كردنی شتومه‌ك بۆ رۆژئاڤاو هه‌روه‌ها به قاچاخبردنی كه‌لوپه‌ل.
لێپێچینه‌وه له ته‌كفیركردنی ئێزدییه‌كان ناكرێت
*له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی، تائێستا ئێوه هه‌ست ناكه‌ن بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان كوردی ئێزدی‌و كوردی موسڵمان له‌ناوچه‌كاندا هه‌یه، واته كاتێك ئێزدییه‌ك سه‌ردانی ناوچه‌كانی دهۆك‌و هه‌ولێرو ناوچه‌كانی دیكه ده‌كات، هه‌ست به‌جۆرێك له جیاكاریی ئایینی ده‌كات؟
-ئه‌و بۆشاییه كه باسی لێوه‌ده‌كرێت له نێوان كوردی ئێزدی‌و كوردی موسڵمان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا، له زنجیره فه‌رمانه‌كانی قه‌تڵوعامی ئێزدییه‌كان له‌دێر زه‌مانه‌وه ئه‌م درزه‌ی تێكه‌وتووه‌و هه‌ستپێكراوه، به‌داخه‌وه ساڵ به‌ساڵ‌و رۆژ به‌رۆژ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه جۆرێك له لێكترازان‌و بێمتمانه‌یی دروست ببێت.
به‌ڕاستی ئێزدییه‌كان هه‌قیانه متمانه‌یان به‌ده‌وروبه‌ری خۆیان نه‌مێنێت، چونكه ئێستاش له‌كوردستانی خۆمان رۆژ نییه له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه وه‌ك له‌گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌یان بانگه‌واز بۆ ته‌كفیری ئێزدییه‌كان ده‌كرێت‌و كه‌سیش لێیان ناپرسێته‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن!.
ترسه‌كه به‌رده‌وامه، بێ متمانه‌یی به‌رده‌وامه، تاكی ئێزدی ئاسووده نییه به پاشه‌ڕۆژه‌كه‌ی‌و له‌ئاینده ترساون، هه‌ڵبه‌ته كاری جددی نه‌كراوه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ترس‌و لێكترزانه له‌نێوان ئێمه‌ی كوردی ئێزدی‌و كوردی موسڵمان‌و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جۆرێك له‌متمانه له‌نێوان هه‌ردوولادا.
راستییه‌ك هه‌یه ده‌بێ بیڵێین، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی حزبه‌كان ئه‌جینداكانیان له به‌رچاوه، ئه‌وه‌نده ئه‌و ره‌هه‌نده گرنگه‌یان له‌به‌رچاونییه‌و له‌به‌رچاوناگرن، به‌داخه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ش قسه له‌م پرسه‌دا ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێزدییه‌كان چاوه‌ڕێی پاشه‌ڕۆژێكی پرشنگدار ناكه‌ن‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه تروسكاییه‌ك رووناكی ببین‌و هه‌ست بكه‌ن ترسیان له‌ژیاندا نییه‌و چیتر له‌وڵاتی خۆیان كوشتوبڕ ناكرێن‌و كۆمه‌ڵكوژ ناكرێن.
PUKmedia رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
07:57 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
06:18 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
04:43 PM - 2024-05-14
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:50 PM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
06:37 PM - 2024-05-14
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
03:15 PM - 2024-05-14
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
12:03 PM - 2024-05-14
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
10:59 AM - 2024-05-14
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف فاتیح فەرەج
پرسەنامە 06:10 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
کوردستان 04:43 PM - 2024-05-14 -
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
کوردستان 03:15 PM - 2024-05-14 -
پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکان بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-05-14 -
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
کوردستان 12:03 PM - 2024-05-14 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی دکتۆر مەتی
پرسەنامە 11:26 AM - 2024-05-14 -
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:59 AM - 2024-05-14