riklam

بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات

جیهان 10:00 AM - 2026-07-17
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەکاتی بەر\کردنەوەی پۆستەرەکەدا فیفا

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەکاتی بەر\کردنەوەی پۆستەرەکەدا

وەرزش

دوای سەرکەوتنی ئەرجەنتین بەسەر ئینگلتەرا 2 - 1، ژمارەیەک یاریزانی ئەرجەنتینی پۆستەرێکیان لەناو یاریگادا بەرزکردەوە کە لەسەری نوسرابوو "دورگەکانی مالڤیناس ئەرجەنتینیین"، ئەمەش وەک پێشێلکردنی ڕێساکانی "فیفا" دەرکەوت کە هەر دەرکەوتەیەکی سیاسی لەناو یاریگاکاندا قەدەغە دەکات.

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) ڕایگەیاند: لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە کەیسی بەرزکردنەوەی پۆستەرێک لەلایەن یاریزانانی ئەرجەنتینەوە لەناو یاریگادا کە لەسەری نوسرابوو (دورگەکانی مالڤیناس (فۆکلاند) ئەرجەنتینیین) دوای نیوەی کۆتایی مۆندیالی 2026، لە کاتێکدا شانشینی یەکگرتو داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکات، هاوکات سەرۆکی ئەرجەنتین جەختی لە تێگەیشتنی بۆ ڕەفتاری یاریزانەکانی کردەوە.

لەبەرامبەردا فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رایگەیاند: بەپێی رێکارە ئاساییەکان، لیژنەی دیسپلینی سەربەخۆی فیفا ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە ڕاپۆرتەکانی یارییەکە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخە پەیوەندیدارەکان پێش بڕیاردان لەسەر هەر ڕێکارێکی تری ئەگەریی.

هاوكات سەرۆکی ئەرجەنتین خافێر میڵی ڕایگەیاند: هەستەکانی پەیوەست بە دورگەکانی مالڤیناس لەناو هەموو ئەرجەنتینییەکدا هەیە و تەواو رەوا و سروشتییە کە بییانەوێت دەری ببڕن، بەڵام جەختی لەوەکردەوە، وەرگرتنەوەی دوورگەکان لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە دەبێت.

لە لایەکی ترەوە، وتەبێژێک بەناوی بارەگای سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە داونینگ ستریت رایگەیاند: "ڕەنگە جامی جیهانی بۆ ئێمە نەبێت، بەڵام دورگەکانی فۆکلاند بە دڵنیاییەوە بۆ ئێمەیە".

هەروەها، پیتەر کایل وەزیری کار و بازرگانی بریتانیا پێشتر ڕایگەیاندبوو، "یەکێک لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی جامی جیهانی ئەوەیە کە سیاسەت شوێنی لە تۆپی پێدا نییە، ئێستا ئەم بابەتە لە دەستی فیفادایە و چاوەڕوانم فیفا لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە و ورد ئەنجام بدات".

دورگەکانی مالڤیناس کە بە ئینگلیزی بە فۆکلاند ناسراون، کۆمەڵێک دورگەی بریتانییە و 600 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئەرجەنتینەوە دوورە، هێشتا پرسێکی هەستیارە لە پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و بوێنس ئایرس کە لەسەر سەروەرییەکەی کێبڕکێیانە.

سەرەتای كێشەكە دەگەڕێتە بۆ ساڵی 1982، كە جەنگ لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەڵگیرسا دوای داگیرکردنی کۆمەڵە دورگەکە لەلایەن ئەرجەنتینەوە، هێزەكانی بریتانیا دوای 74 رۆژ لە شەڕ و پێکدادان کۆنتڕۆڵی دوورگەکانیان کردەوە، کە بووە هۆی کوژرانی 649 ئەرجەنتینی و 255 بریتانی.

دورگەكان یەكەمجار نیە لە مۆندیالدا باس دەكرێن و لە مۆندیالی 1986دا، تەنها چوار ساڵ دوای جەنگەکە، ئەرجەنتین لە قۆناغی هەشتدا بە ئەنجامی 2 - 1 ئینگلتەرای دورخستەوە، ئەمەش بەهۆی دو گۆڵە ئەفسانەییەکەی دیێگۆ مارادۆناوە، کە گۆڵە بەناوبانگەکەی "دەستی خودا"ی تێدابوو ئەستێرە کۆچکردوەکە بە "تۆڵەیەکی ڕەمزی لە ئینگلیزەکان" وەسفیکردبوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket