ئاڵوگۆڕی پۆستی وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئه‌نجامدرا
کوردستان 01:55 PM - 2025-12-01
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
ئه‌مڕۆ 1ی12ی2025، لهمهراسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و نوێنه‌ری وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوێنه‌ری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئاڵوگۆڕی پۆستی لێپرسراوی راگه‌یاندن و وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له سلێمانی كرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق پاش زیاتر له دوو ساڵ له‌پۆسته‌كه‌ی به‌خشراو له‌جێگه‌ی عه‌قید كارزان شێركۆ ده‌ستبه‌كاربوو، له وته‌یه‌كیشیدا عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق سوپاسی میدیاكانی كرد، كه له‌ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بوون بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان و هیوای خواست، له‌داهاتوودا زیاتر په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و میدیاكان بدرێت و هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی زنیاری راست ودروست بهوهرگران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق بۆ ئه‌ركێكی نوێ راده‌سپێردرێت.
هاوكات عه‌قید كارزان شێركۆ لێپرسراوی راگه‌یاندن و وته‌بیژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ زیاتر گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و میدیاكان و ئاواته‌خوازین له‌ساڵی ئاینده‌دا زیاتر گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ میدیاكاران بده‌ین، له‌پێناو گه‌یاندنی زانیاری راست و دروست به هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران دووپاتكرده‌وه‌و داوای لهمیدیاكارانیش كرد پشتیوانی ده‌زگای ئاسایش بن له گه‌یاندنی زانیارییه دروسته‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە
11:56 AM - 2026-07-17 -
بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران بكات
11:47 AM - 2026-07-17 -
بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات
10:00 AM - 2026-07-17 -
سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران
09:43 AM - 2026-07-17
ئەمانەش ببینە
بەرگری شارستانی سلێمانی: تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن
10:47 PM - 2026-07-17
پارێزگاری سلێمانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە
09:41 PM - 2026-07-17
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
01:48 PM - 2026-07-17
دیلان غەفور: بانکی ناوەندیی قەرز دەدات بە چەند پرۆژەیەک
12:27 PM - 2026-07-17
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
کوردستان 01:48 PM - 2026-07-17 -
دیلان غەفور: بانکی ناوەندیی قەرز دەدات بە چەند پرۆژەیەک
عیراق 12:27 PM - 2026-07-17 -
ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە
جیهان 11:56 AM - 2026-07-17 -
بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران بكات
عیراق 11:47 AM - 2026-07-17 -
دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە حەوت موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە و قەرەداغ
کوردستان 11:40 AM - 2026-07-17 -
بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات
جیهان 10:00 AM - 2026-07-17 -
سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران
جیهان 09:43 AM - 2026-07-17 -
داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی کەمیکردووە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-17



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

