دەزگای ئاسایش: دەستگیركردنی لاهور جەنگی و كۆنترۆڵكردنی لالەزار بڕیاری دادگا بوو
کوردستان 02:15 PM - 2025-08-22
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەبارەی روبەڕوبوونەوەكەی هۆتێل لالەزار و دەستگیركردنی لاهور جەنگی، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئەم پڕۆسەیە پاڵپشت بە بڕیاری دادگا هەنگاوەكانی نراوون لەپێناو جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن كەلەلایەن دادوەر دەرچووێندراوە، تاكو هیچ تاقم و لادەرێك لە یاساوە نەبێت و ئاسایش و ئارامی پارێزراو بێت وەك هەمیشە"، راشیگەیاندووە: "ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە".
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە
لە روبەڕوونەوەیەكی چەكداریدا كە زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئاب، هێزەكانمان توانییان هۆتێل لالەزار لەگەڕەكی سەرچناری سلێمانی كۆنتڕۆڵ بكەن و هەموو ئەو چەكدارانە دەستگیربكەن كە روبەڕووی هێزەكانمان بوونەوە.
دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە فەرمانی دەستگیركردن بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی بۆ داواكراو لاهور جەنگی بورهان و ژمارەیەك داواكراوی دیكە دەرچوو، فەرمانەكە ئاڕاستەی هێزەكانمان كرا، بەڵام دوای هەوڵی زۆری هێزەكانمان بۆ خۆڕادەست بوونی داواكراوان بەیاسا و ئاگاداركردنەوەیان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ خودی داواكراوان و هەروەها لەڕێگەی بڵندگۆوە بەناونیشانی (هەر كەس خۆی رادەست بكات ژیانی پارێزراو دەبێت، دڵنیاتان دەكەینەوە ژیانتان پارێزراوە) بەڵام بەهۆی پابەندنەبوون بە یاساوە و لەسەر زاری خۆیان رایانگەیاند؛ كە میلیشیای چەكداریان هەیە و روبەڕووی هێزی ئاسایش دەبنەوە كە هێزێكی فەرمی حكومەتی هەرێمە و بەئەركی خۆیان هەڵدەستن، ئەوان دەستیانكرد بە تەقەكردن لەهێزەكانمان و روبەڕوویان بوونەوە بۆ ئەوەی رێگربن لە دەستگیركردنی تۆمەتبارانی لالەزار.
هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئەم پڕۆسەیە پاڵپشت بە بڕیاری دادگا هەنگاوەكانی نراوون لەپێناو جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن كەلەلایەن بەڕێز دادوەر دەرچووێندراوە، تاكو هیچ تاقم و لادەرێك لە یاساوە نەبێت و ئاسایش و ئارامی پارێزراو بێت وەك هەمیشە.
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیان شوێنی مانەوەی تۆمەتباران و ناوچەكە لە لالەزار بەتەواوەتی لەتۆمەتبارانی دەرچوو لە یاسا و میلیشیا چەكدارەكانیان كە هەر شەوی رابردوو خۆیان رایانگەیاند روبەڕووی هێزە رەسمییەكانمان دەبنەوە، كۆنترۆڵ بكەن.
بەداخەوە لەئەنجامی روبەڕووبوونەوەكان سێ كارمەند لە هێزەئەمنییەكان شەهید بوون و 19 كارمەندی دیكەش بریندار بوون، وێڕای پرسەو وسەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵمان لەهەمان كاتدا هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
لەئێستادا دۆخی سلێمانی ئارام بووەتەوە و هاووڵاتییان بە ئاسایی لە شەقامەكان هاتووچۆدەكەن ودڵنیایی دەدەین كە؛ ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە و رێگە بە هیچ تاقم و میلیشیا و گروپێكی لەیاسا دەرچوو نادرێت كە ببێتە هۆكاری تێكدانی ئاسایشی هەرێمەكەمان و تەواوی تۆمەتبارانی لالەزار بەپێی یاسا دەستگیركران و روبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە
11:56 AM - 2026-07-17 -
بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران بكات
11:47 AM - 2026-07-17 -
بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات
10:00 AM - 2026-07-17 -
سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران
09:43 AM - 2026-07-17
ئەمانەش ببینە
بەرگری شارستانی سلێمانی: تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن
10:47 PM - 2026-07-17
پارێزگاری سلێمانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە
09:41 PM - 2026-07-17
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
01:48 PM - 2026-07-17
دیلان غەفور: بانکی ناوەندیی قەرز دەدات بە چەند پرۆژەیەک
12:27 PM - 2026-07-17
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
کوردستان 01:48 PM - 2026-07-17 -
دیلان غەفور: بانکی ناوەندیی قەرز دەدات بە چەند پرۆژەیەک
عیراق 12:27 PM - 2026-07-17 -
ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە
جیهان 11:56 AM - 2026-07-17 -
بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران بكات
عیراق 11:47 AM - 2026-07-17 -
دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە حەوت موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە و قەرەداغ
کوردستان 11:40 AM - 2026-07-17 -
بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات
جیهان 10:00 AM - 2026-07-17 -
سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران
جیهان 09:43 AM - 2026-07-17 -
داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی کەمیکردووە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-17



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

