لەبارەی گردی مامە یارە (59) جار ناڕاستیتان فەرموو
کوردستان 12:14 PM - 2024-11-23
ئاژانسەکان
گردی مامەیارە
لە رۆژانی رابردوودا، كە یادی ساڵرۆژی بنیادنانی شاری سلێمانی بوو، میدیای بەناو سێبەری پارتی و هاوئاوازەكانیان وەك پیشەی هەمیشەییان و بۆ مەرامی ناشرینكردنی شاری سلێمانی، هەڵمەتێكی چەواشەكارانەی فراوانیان دەستپێكرد، گوایە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی دەكرێتە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون، بۆ ئەو مەرامە (59) هەواڵی چەواشەكاری لە (59) سەرچاوەی میدیایی بڵاوكراونەتەوە.
لەبەرامبەر ئەو چەواشەكارییانەدا دەڵێین: خەمی گردی مامە یارەتان نەبێت و گردەكە لە دەستێكی ئەمین دایە، بڕۆن خەمێك لە گردەكانی هەولێر تا دەگاتە سەلاحەدین بخۆن كە لەو دەیان گردە مێژووییانە تاكە گردێك نەماوە داگیر نەكرابێت، خەمێكی گردە گرنگ و مێژووییەكانی رەواندز و سۆرانی مەملەكەتی پاشای گەورە بخۆن، كە هەموو گردەكان بەناوی كەرتی تایبەتەوە بۆ لایەنێكی سیاسی پاوانكراون، بڕۆن خەمێك لە گردەكانی زاخۆ و شاری ئاكرێ بخۆن، كە دەیان گردی گرنگ و مێژوویی لەو دوو شارە داگیركراون، بڕۆن خەمی شاخەكانی ئەو دەڤەرە بخۆن، چونكە جگە لە گردەكان دەستیان بەسەر شاخە گرنگ و ستراتیژییەكاندا گرتووە، سەیركەن شاخی كۆڕەك لەلایەن كێوە پاوانكراوە و كراوەتە سەرچاوەیەكی دارایی، سەیری شاخی زاوای شاری دهۆك بكەن و بزانن چ لایەنێك بە ناوی كەرتی تایبەتەوە دەستی بەسەر شاخەكەدا گرتووە و وەكو سەرچاوەیەكی گرنگی دارایی بۆ خۆیان بەكاری دێنن لەگەڵ چەندان گرد و زنجیرە شاخی دیكەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان.
لەكۆتاییدا دەڵێین ئێوە راستگۆ نین بەرامبەر خەڵكی كوردستان و خەمی گرد و شاخەكانی كوردستانتان نییە و تەنها دەتانەوێ رق و كینەی خۆتان بەرامبەر شاری هەڵمەت و قوربانی داڕێژن، بۆیە لە بەرامبەر ئەو (59) هەواڵە ناڕاست و چەواشەكارییانەتان (59) جار پێتان دەڵێین ناڕاستیتان فەرموو.
بەشی بەدواداچوون و چاودێری بۆردی راگەیاندنی یەكێتی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری نەوت داوا دەکات پەرلەمان میوانداریی بکات بۆ روونکردنەوەی پلانەکانی
07:36 PM - 2026-07-21 -
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمى مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچى خاتوو"سەبریە شەهید کوێخا یابە"
پرسەنامە 11:44 AM - 2026-07-21 -
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

