riklam

دیلان غەفور: هێرشەکەی سەیدسادق پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

کوردستان 06:43 PM - 2024-08-23
دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق هەژماری تایبەتی دیلان غەفور لە فەیسبوک

دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: "ئیدانەی هێرشە درۆنیەکەی قەزای سەیدسادق دەکەین کە بووە هۆی کوژرانی دوو رۆژنامەنووسی ژن و برینداربوونی رۆژنامەنووسێکی دیکە، ئەم هێرشە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی عیراقە".

دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە تێیدا دوو ڕۆژنامەنوسی ژن کوژران و ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش برینداربوو، ئێمە زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییەو کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسان دەکەین، هێرشەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی عێراقە".

"جێی داخە ئەو رووداوانەو کردنە ئامانجی هاوڵاتییانی مەدەنی چەندبارە دەبنەوە، ئەگەر لە رووداوەکانی پێشووتردا هەڵوێستی جددی و بەرپرسیارانە وەربگیرایەو سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرایە، ئەم ڕووداوە ناخهەژێنەی ئەمڕۆ ڕووی نەدەدا"، دیلان غەفور وادەڵێت.

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق ئاماژەی ەبوەشداوە: "ئەرکی حکومەتی عیراقە دەستبەجێ هەموو رێگایەک بگرێتەبەر بۆ ڕێگریی لەوهێرشانەو دووبارە نەبوونەوەیان و لێپرسینەوەی یاسایی لە ئەنجامدەرانیان".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket