riklam

کورسی کۆتا و پێشنیازەکەی مام

بیروڕا 11:29 PM - 2024-05-21
وەهاب هەڵەبجەیی

وەهاب هەڵەبجەیی

کاتێک دێتە سەر پرسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و جێکردنەوەیان لەناو پەرلەمانی کوردستان وەک مافێکی یاساییان، هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت مزایەدە بەسەر یەکێتی نیشتیمانیی کوردستاندا بکات، هەر لە سەرەتاوە ئەوە سەرۆک مام جەلال بوو لە ساڵی 1992 کە پێشنیاری دانانی کورسی کرد بەشێوەی کۆتا بۆ پێکهاتەکان وەک بەشێک لە بیروباوەڕی خۆی بە پرۆسەی دیموکراتی و بەشداریپێکردنی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە بڕیارە سیاسیی و چارەنوسسازەکانی گەلەکەمان.

بەڵام بەداخەوە مامەڵەیەکی خراپ بە کورسی کۆتای پێکهاتەکان کرا و خرانە خزمەت بەرژەوەندی تایبەت و کەسانێک کرانە خاوەنی ئەو کورسیانە کە نوێنەری ڕاستیی پێکهاتەکان نەبوو، بۆیە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم هەڵەیەیان ڕاستکردەوە، ئێستا پاڵپشت بە بڕیارەکانی دادگای فیدرالی بۆ دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن، هاوسەنگی و دادپەروەری بەدیهات کە ئەمە هەر ئەو داواکارییە بوو یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە سکاڵاکەیدا داوایکردبوو.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket